Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 19:47

ئه‌مریکا بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتکردنی هاووڵاتیانی بۆ کۆریای باکوور بۆ ساڵێکی تر درێژ کرده‌وه‌

اته‌ له‌مڕۆوه تاوه‌كو 31ی مانگی 8ی 2018
ئه‌مریكا بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی هاووڵاتیانی بۆ كۆریای باكوور بۆ ساڵێكی تر درێژ كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

ده‌نگی ئه‌مریكا له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌ پاراستنی ئاسایشی ژیانی هاووڵاتیانی ئه‌مریكا له ‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌سه‌رووی هه‌موو شتیكه‌، بۆیه‌ ئه‌مریكا بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی هاووڵاتیانی بۆ كۆریای باكور بۆ ساڵێكی تر درێژ كرده‌وه، واته‌ له‌مڕۆوه تاوه‌كو 31ی مانگی 8ی 2019 .

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوابه‌دوای دیداروچاوپێكه‌وتنی نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌ مانگی 6ی رابردوو تا ئێستا گفتوگۆكان سه‌باره‌ت به‌ داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی كۆریا به‌رده‌وامه‌.

شایه‌نی باسه‌ دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌م دواییانه‌دا ناڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌ربڕیوه‌ سه‌باره‌ت به‌ سست به‌ڕێوهچوونی پرسی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی كۆریای باكوور. 

هاوكات داوای له‌ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پیونگ یانگ دوابخات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.