Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 23:21

هه‌ڵه‌ ڕێگایه‌که‌ به‌ره‌و ڕاستی و فێربوون

بوو به‌یه‌كێك له‌باشترین قووتابیانی قوتابخانه‌كه‌مان
کوردستان TV
100%

به‌یانی بوو ده‌چووم بۆ قوتابخانه‌ بینم دیواری قوتابخانه‌ شتی زۆر بێ مانای له‌سه‌ر نوسرابوو، دیواره‌كه‌ش زۆر شێواندرابوو، ده‌ڵێت پاش به‌دواداچوون و لێكوڵینه‌وه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ قوتابیه‌كی پۆلی نۆ ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام داوه‌ بۆیه‌ ناردمان به‌دوای باوكی قوتابیه‌كه‌.

 پاش ئه‌وه‌ی باوكی قوتابیه‌كه‌ دیواره‌كه‌ی بینی زۆر به‌هێمنی گفتوگۆی كرد له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر، پاشان ووتی: حه‌زده‌كه‌م كوره‌كه‌م بانگ بكه‌ن، بانگی كوڕه‌كه‌یان كرد، ئه‌ویش دانی به‌هه‌ڵه‌كه‌ی نا.

ووتی: به‌ڵێ من وام كردووه‌ باوكه‌كه‌ بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك ووشه‌ بڵێت مۆبایله‌كه‌ی ده‌رهیناو ته‌له‌فۆنی بۆ بۆیاغ چیه‌ك كردوو ووتی: حه‌ز ده‌كه‌م هه‌ر ئه‌مڕۆ دیواری ئه‌م قوتابخانه‌یه‌م بۆ سبوغ بكه‌یته‌وه‌ ده‌بێ له‌جاران جوانتر بێت پاشان ڕووی له‌منداڵه‌كه‌ی كرد و ووتی: كوڕم ئه‌گه‌ر سه‌ریشم به‌رز ناكه‌ی لایه‌نی كه‌م سه‌رم شۆڕ مه‌كه‌، بێ ئه‌وه‌ی هیچی تری پێ بڵێت پاشان خواحافیزی له‌مامۆستایان كرد و ڕۆیشت .

به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ ده‌ڵێت پاش ڕۆیشتنی باوكه‌ كه‌ قوتابیه‌كه‌ ده‌ستی كرد به‌گریان من و ڕابه‌ر و مامۆستایان ووتمان ئێ باشه‌ بۆچی ده‌گری؟ خۆ نه‌ئێمه‌ نه‌باوكت كه‌سمان نه‌لێمان داوی نه‌قسه‌یه‌كی ناشیرینمان پێ ووتووی .

قوتابیه‌كه‌ ووتی: خۆزگه‌ باوكم لێ بدابومایه‌جێ ی ساغی نه‌هێشتبام به‌س ئه‌م قسه‌ی پێ نه‌ووتبام پاشان داوای لێبوورنی كرد چووه‌ ده‌ره‌وه‌ دواتر بوو به‌یه‌كێك له‌باشترین قووتابیانی قوتابخانه‌كه‌مان.

په‌روه‌رده‌كاری سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ هه‌ڵه‌كان و كێشه‌كان بقۆزته‌وه‌ بۆ ڕاستكرنه‌وه‌ی سلوكی منداڵه‌كه‌ی یان قوتابیان .

پیشینانیش ووتوویانه‌: هه‌ڵه‌ ڕێگایه‌كه‌ به‌ره‌و ڕاستی و فێربوون .

سزا دانیش ئامانج نیه‌ به‌ڵكو ئامانج بریتیه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ و ده‌رچوون به‌ئه‌نجامێكی ئیجابی .

ن/ مامۆستا ئازاد ئیسماعیل

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.