Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:33

 ئه‌مرۆ له‌ مه‌ریوان فێستیڤالی شانۆی سه‌رشه‌قام ده‌ستی پێکرد

٣٨ گروپی شانۆ به‌شدارن
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی ١٣هه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام-ی مه‌ریوان ده‌ستی پێكرد.

ئه‌م فێستیڤاڵه‌ تا ٥ی ئه‌یلوول به‌رده‌وام ده‌بێت،له‌ فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان  ٣٨ گروپی شانۆ له‌ ناوخۆی ئێران و ٥ وه‌ڵاتی بیانی به‌شداریی ده‌كه‌ن.

ئه‌مساڵ ٣٩ گروپی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ وه‌ڵاتانی ئه‌رمه‌نستان، عێراق، فه‌رانسا، ئیسپانیا،باشووری كوردستان ، ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان  به‌شداری ئه‌م فێستیڤاڵه‌ بوونه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌منی شاری مه‌ریوان كوژرانی ژینگه‌پارێزان شه‌ریف باجوه‌ر وهاوڕێكانی كردوه‌ بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ كارناوڵی شانۆبه‌ڕێوه‌ نه‌چێت .

 

كوردستان تیڤی/ كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.