Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 23:30

له‌ کتێبێکدا " به‌هرام محه‌مه‌د " زامه‌کان ده‌کولێنه‌وه‌

یەكەمین ڕۆمانی مامۆستا بەهرامە
کوردستان TV
100%


مامۆستا " به‌هرام محه‌مه‌د " دوایین به‌رهه‌می خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ رۆمانێك له‌ ژێر ناوی " زامه‌كان ده‌كولێنه‌وه‌ " بڵاوكرده‌وه‌ .

رۆمانی زامه‌كان ده‌كولێنه‌وه‌ بە قەبارەیەكی مام ناوەندی 284 لاپەڕە و بە بەرگێكی جوان و قەشەنگ و دیزاینێكی پووخت لە چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان چاوی بە دنیای ڕۆشن كرایەوە .

 ئەگەرچی ئەوە یەكەمین ڕۆمانی مامۆستا بەهرامە، بەڵام یەكەم كتێبی چاپكراوی نیە، بەڵكو 8 كتێبی چاپكراوی دیكەشی هەیە و سێ كتێبیشی ئامادەن بۆ چاپكردن، كە یەكێك لەوان كۆمەڵە چیرۆكێكە .

 جێی باسه‌ ، مامۆستا به‌هرام بەوە دەناسرێتەوە كە لە دەربڕیندا زمانێكی پاراوی هەیە لە بەكارهێنانی زاراوە و وشە جوانەكاندا كارامەیە و لە داڕشتنی ڕستەكاندا جوان نووسێكی كەم وێنەیە ، هەر خۆی لەو بوارەدا فەرهەنگێكی گەورەیە و ناخی پڕە لە زاراوە و وشەی ڕەسەنی كوردی .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.