مایەسیری یا بەهۆی هەوکردنی خوێن هێنەرەکانی کۆمەوە دروست دەبێت یان لاوازی کارکردنی ریخۆڵە و مانەوەی پیسای لە لەشدا بۆ ماوەیەکی زۆر ، ئهم نهخۆشییه یەکێکە لە نەخۆشیە بێزارکەر و باوەکان کە تووشی هەردوو رەگەز دەبێت، بەڵام بەشێوەیەکی زیاتر خانمان .
مایەسیری توانای دانیشتنی کەسی تووشبوو تێکدەدات و ئازارێکی ناخۆش وبێزاركهری لەگەڵدایە , به هۆی شهرمهوه كهسی تووشبوو بهم نهخۆشییه ناتوانێت باسی لێوه بكات .
ماڵپهری رۆتانا به چهند خالێك هۆكاری توشبوون بهم نهخۆشییه رووندهكاتهوه كه گرنگترینیان کەم خواردنی ئاو شلەمەنیەکانه ، هاوکات بێ جوڵەی جەستە بەشێوەیەکی زۆر و مانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر بە پیساییەوە و نەچوون بۆ تەوالێت و خواردنی خۆراکی ناو قوتووەکان و خواردنی زۆر توند و زۆر دانیشتن و مانەوە لەسەر تەوالێت .
هەڵگرتنی کەلوپەلی قورس و بەرێگایەکی نادروست هۆكارێكی دیكه بۆ توشبوون بهم نهخۆشییه ، هەندێک جار کەسانی بەتەمەن، بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی ئازار شکێن یان میز رەوانکەر و دژە خەمۆکی، یان دەرمانی تایبەت بە پەستانی خوێن تووشی مایەسیری دەبن ، ههروهها لەکاتی وەرزشکردن بەتایبەت یاری ئاسن، هەڵگرتنی کێشی زۆر قورس و بەکارهێنانی هێزێکی زۆر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.