Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:21

کەیھان کەڵھور خەڵاتێکی نێودەوڵەتی به‌ده‌ست ده‌هێنێت

براوەی دووەمی ئەم خەڵاتە ژەنیارێکی چینییە
کوردستان TV
100%


ژەنیاری بەناوبانگی ڕۆژھەڵاتی کوردستان " کەیھان کەڵھور " وەک یەکێک لە براوەکانی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی ھەڵبژێردرا ، وه‌كو دیاریه‌كیش 10 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی پێدرا .

ژەنیاری کورد " کەیھان " وەک یەکێک لە براوەکانی خەڵاتی (IsaacStern Human Spirit Award) دەستینشان کراوه‌ ، خەڵاتەکە بۆ ئەو کەسانەیە لە ڕێگەی میوزیکەوە ھەوڵێکی مرۆیی دەدەن بۆ جوانترکردنی ژیان ، براوەی دووەمی ئەم خەڵاتە ژەنیارێکی چینییە، کە لەگەڵ کەیھان کەڵھور بڕی 10 ھەزار دۆلار دەبەنەوە. 

کەیھان کەڵھور خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە وبە وردی کار لەسەر میوزیکی ڕەسەنی کوردی دەکات بە مەبەستی ئاشناکردنی جیھان بە کولتوور و مێژووی کورد ، له‌ ئێستادا دانیشتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.