Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 14:10

پۆمپیۆ لەسەر گواستنەوەی موشەکەکانی ئێران بۆ عێراق هاتە دەنگ

رۆیتەرز: ئێران مووشەكی بالیستی بەمیلیشیاكانی حەشدی شەعبی داوە
کوردستان TV
#11
100%


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نیگه‌رانیی قوڵی به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ده‌بڕی كه‌ باس له‌ گواستنه‌وه‌ی موشه‌كه‌ بالیستییه‌كانی ئێران بۆ خاكی عیراق ده‌كه‌ن.

په‌مپێیۆ له‌ تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، "ئه‌گه‌ر ئه‌و راپۆرتانه‌ راست بن، ئه‌وا پێشێلكاریێكی گه‌وره‌ی سه‌روه‌ری عێراق و بڕیاری ژماره‌ 2231ی ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی نێوده‌وڵه‌تییه‌".

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ به‌غدا خۆى بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌دات، كى چی له‌سه‌ر خاكى وڵاته‌كه‌ی بگوزه‌رێت، نه‌ك تاران.


دوێنی هەینی ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) بڵاوی كردەوە ئێران مووشەكی بالیستی بەمیلیشیاكانی حەشدی شەعبی داوە، ئەمەش بۆ بەرگریكردن لە بەرژەوەندییەكانی ئێران بەرانبەر هەر هەڕەشەیەك لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە لە ئێران بكرێت، هەروەها بۆ لێدانی وڵاتە دژەكانی لە ناوچەكە، بەتایبەتی ئیسرائیل و سعوودیە، كە هەریەك لەم مووشەكانە دەتواندرێ لە نێو خاكی عێراقەوە بە ریازی پایتەخت و تەلئەبیبی پایتەختەوە بندرێن.

رۆیتەرز هەروەها نووسیویەتی ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە بەهێزکردنی میلیشیا شیعەکان و مووشەکی دوورهاوێژیان پێبدات، ئەوا پەیوەندی نێوان واشنتۆن و تاران هێندەی تر ئاڵۆز دەبێت.

ئەم زانیارییانە لە زاری سێ سەرچاوەی حکوومەتی ئێران و دوو سەرچاوەی هەواڵگری عێراقەوە گوازراونەتەوە، ئێران لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا مووشەکی بالیستی داوەتە هێزەکانی لە عێراق و کارگەی تایبەتیشی لە ناو خاکی عێراق بۆ دروستکردنی ئەو جۆرە مووشەکانە هەیە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.