ئایا مۆمۆ كێیه وكه‌سێكی چۆنه؟
مۆمۆ هه‌ر وه‌كو ووتمان له‌سه‌ر شێوه‌ی ژنێكی ترسناك دیزاین كراوه و ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ش وێنه‌ی كه‌سایه‌تی مۆمۆیه.
مۆمۆ كێیه؟ مۆمۆ په‌یكه‌رێكی دیزاین كراوه كه سه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی ژنێكی ترسناك دروست كراوه و قاچه‌كانی له‌سه‌ر شێوه‌ی قاچه‌كانی هه‌ڵۆ (باز) دیزاینی بۆ كراوه به‌پێی ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی كوردنێت بێت كه له‌م دوایانه ئاماده‌یان كردبوو ئه‌م په‌یكه‌ره له یه‌كێك له مۆزه‌خانه ترسناكه‌كاندا نمایش كراوه و ئێستاش به فه‌ڕمی كراوه‌ته كهسهیهتییهكی ترسناك و له واتس‌ئاپ هه‌ژماری هه‌یه به ناوی مۆمۆ ، به‌ڵام ئه‌م كه‌سه‌ی كه په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكه‌وه ئه‌كات ، بریتییه له ماسكێك كه له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌م په‌یكه‌ره دروست كراوه !
كه‌سایه‌تی مۆمۆ له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌ته‌وه به‌ڕێوه ئه‌بردرێت و مه‌به‌ستی ئه‌م گروپه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كانه له جیهان هه‌ر وه‌ك نه‌هه‌نگه شینه‌كه به‌ڵام یاری مۆمۆ جیاوازیه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ یاری نه‌هه‌نگی شین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به هه‌ر زمانێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ مۆمۆدا بكه‌یت به‌م زمانه وڵامت ئه‌داته‌وه و هه‌ر له یه‌كه‌م چركه‌دا ته‌واوی داتاكانت هاك ئه‌كات به‌م شێوه‌یه
ئه‌گه‌ر كه‌سێك نامه بۆ مۆمۆ بنێرێت چی به‌سه‌ر دێت و چۆن هاك ئه‌كرێت؟!
سه‌ره‌تا كه نامه بۆ مۆمۆ ئه‌نێری پێت ئه‌ڵێت هه‌ر شتێك كه من وتم بیكه پێت ئه‌ڵێ ڕه‌سم ئه‌نێرم ڤیدۆ ئه‌نێرم سه‌یڤی بكه پێت ئه‌ڵێ تهلهفۆت بۆ ئه‌كه‌م هه‌ڵی گره كاتێك تۆ ئه‌م شتانه‌ت جێبه‌جێ كرد به ئاسانی ئچیته ژێر ده‌ستی مۆمۆ دوایی پێت ئه‌ڵێ ده‌ست به یاریه‌كه بكه‌ین كه وتت نه‌خێر ڕاسته‌وخۆ وێنه‌یه‌كی خۆتت بۆ ئه‌نێرێ و ده‌ست به هه‌ڕه‌شه كردن ئه‌كا !.!.!.
ئه‌م شتانه‌ی باسمان كرد گه‌نجێكی كورد له ئا‌ڵمانیا به ناوی ئه‌له‌ند ئارام به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی Kurdish Mask له یوتیوب بۆی باس كردین كه له‌وانه‌یه زۆربه‌تان بیناس خۆی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی مۆمۆی كردووه و باسی ئه‌وه ئه‌كا كه چۆن هاك كراوه و چۆن هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه له‌لایه‌ن مۆمۆوه و ئه‌شڵێ زۆر په‌شیمانم له قسه‌كردن له‌گه‌ڵ مۆمۆ و ئهلهندی ته‌مه‌ن 18 ساڵ ئامۆژگاری گه‌نجانی له‌ته‌مه‌ن خۆی و له خۆی بچوكتریش ئه‌كا كه هیچ كه‌سێك ئه‌م هه‌ڵه‌یه ئه‌نجام نه‌دا چونكه چاره‌سه‌ری نییه!!!
ئه‌مه گرته‌یه‌كه له قسه‌كانی ئه‌له‌ند ئارام كه باسی ئه‌كا چه‌ند په‌شیمانه له‌وه‌ی كه كردوویه‌تی هیوادارم جوێی لێ بگرن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س تووشی كێشه‌ی ئاوا گه‌وره نه‌بێ كه چاره‌سه‌ری نییه!!!
هه‌ر وه‌ك له ڤیدیۆكه بینیتان كه ئه‌له‌ند چۆن باسی كێشه‌كانی خۆی ئه‌كات به چاوێكی پڕ فرمێسكه‌وه چونكه له ڕاستیدا كه‌سایه‌تی مۆمۆ له‌لایه‌ن گروپێكی زۆر به‌هێزی هاككه‌ره‌وه به‌ڕێوه ئه‌بردرێت و هه‌ر له یه‌كه‌م چركه‌دا ته‌واوی داتا و وێنه و ڤیدیۆكانت ئه‌كه‌وێته ده‌ست ئه‌م گروپه ترسناكه‌وه له‌وانه‌یه هێشتا باوڕ به‌م قسانه نه‌كه‌یت بۆیه ئامۆژگاریتان ئه‌كه‌م كه سه‌یری ئه‌م گرته ڤیدیۆیه‌ش بكه‌ن كه چۆن قسه له‌گه‌ڵ مۆمۆ ئه‌كرێت و چۆن هاكت ئه‌كا ڤیدیۆكه له‌لایه‌ن خودی ئه‌له‌ند ئارام ه‌وه نێردراوه و تێیدا ده‌رئه‌كه‌وێت كه چۆن تووشی ئه‌م حاڵه‌ته بووه.
به‌ڵێ خوێنه‌ره ئازیزه‌كان هه‌ر وه‌كو بینیتان كاك ئه‌له‌ند تووشی كێشه بوو كه دهڕبازبوونی نییه ، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌وێ ئه‌مه‌ش بڵێم هه‌ر كه‌سێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ مۆمۆ كردبێ گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌شی لێ كرابێ با هه‌ر ئێستا مۆبایله‌كه‌ی فۆڕمات بكا چونكه كه‌سایه‌تی مۆمۆ ڕۆژانه زیاتر له مڵیۆنان كه‌س په‌یوه‌ندی پێوه ئه‌كه‌ن بۆیه به‌ڕای من ناتوانێ له‌یه‌ك كاتدا ته‌واوی داتاكان كۆپی بكا له‌وانه‌یه ئه‌م هاككه‌رانه ته‌نیا بۆ ترساندنی كه‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره بكه‌ن و ئه‌م هاككهرهتانه ته‌نیا ئه‌توانن یه‌ك وێنه‌ی تۆ كۆپی بكه‌ن یان چه‌ند وێنه‌یه‌ك چونكه هه‌ر وه‌ك باسمان كرد ڕۆژانه به مڵیۆنان كه‌س له هه‌موو وڵاتانی دوونیا په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌یه‌وه ئه‌كه‌ن گه‌ر مۆمۆ به هه‌زاران داتابه‌یس و فلاش و شتێ هه‌بێ ناتوانێ وێنه‌ی ناو 2 یان 3 مۆبایل كۆپی بكا به یه‌ك جار بۆیه ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ئه‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ مۆمۆ قسه‌یان كردووه هه‌ر ئێستا مۆبایله‌كه‌یان فۆڕمات بكه‌ن و تا ماوه‌یه‌كی دوور و درێژیش به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ ئیمێڵێك نه‌كاته‌وه له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی و هه‌روه‌ها پێش ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ت فۆڕمات بكه‌یت ئه‌م كردارانه ئه‌نجام بده
سه‌ره‌تا بڕۆ بۆ به‌رنامه‌ی Photos له‌ناو مۆبایله‌ت ته‌واوی وێنه و ڤیدیۆكانت له‌سه‌ر ئیمێڵه‌كه‌ت بسڕه‌وه و پاشان به ته‌واوی مۆبایله‌كه‌ت فۆڕمات بكه و بۆ ئه‌وانه‌ی كه ئه‌یانه‌وێ چاڵنچی مۆمۆ بكه‌ن و په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن پێیان ئه‌ڵێین به هیچ شێوه‌یه‌ك بیریشی لێ مه‌كه‌نه‌وه چونكه كه‌سایه‌تی مۆمۆ زۆر له كه‌سایه‌تی نه‌هه‌نگی شین خراپتره و زیره‌كتره بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی ئه‌وه نه‌ده‌یت په‌یوه‌ندی به مۆمۆوه بكه‌یت
سه‌رچاوه/ تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.