به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له لایه‌ن ئه‌كادیمایه‌كی پزیشكی ئه‌مریكی بو ته‌ندروستی چاو ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه كه به‌شێكی به‌رچاو له خه‌ڵك دوچاری كورت بینی هاتوون ئه‌مه‌ش ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به شاشه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌كان و به‌ڵكو به‌و چه‌ندین هۆكاری نه‌زانراو هه‌ن و ئه‌و شێوازه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌ی كه په‌یڕه‌وده‌كرێت ئه‌ویش هۆكارێكه بۆ كورت بینی.
ئایا چاویلكه‌ی پزیشكی بۆ منداڵ پێویسته؟
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان پزیشكان هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه ئایا ته‌نها دانیشتن به‌دیار شاشه‌ی ئه‌لیكترۆنی هۆكاره بۆ كورت بینی و نه‌مانی ته‌ركیز یانیش به‌كارهێنانی شاشه‌ی موبایل بۆ كاتێكی درێژ و یانیش ئه‌و به‌ركه‌وتنی تیشكه‌ی كه ڕۆژانه به‌رمان ده‌كه‌وێت هۆكاره بۆ گه‌شه نه‌كردنی بینینی چاو، یانیش هۆكاری پێشوه‌خته‌ی تر هه‌یه؟
هه‌ر بۆیه تا هۆكاری سه‌ره‌كی دیارنه‌كرێت بۆ كورتبینی منداڵ نابێت چاویلكه‌ی پزیشكی بۆ بكرێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س به بێ ئه‌وه‌ی پێشینه‌ی پزیشكی و زانیاری‌یان هه‌بێت پێشنیار ده‌كه‌ن كه چاویلكه‌ی پزیشكی بۆ منداڵ به‌كار بهێندرێت له‌كاتی به‌كارهێنانی موبایل و ئایپاد.
هه‌ر بۆیه دیار نییه كه به به‌كارهێنانی چاویلكه‌ی سه‌وز بۆ شاشه‌ی كۆمپوته‌ر كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بێت بۆ چاو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته كه بكرێت وه‌رگرتنی پشوه كه ناوه ناوه پشوو به چاو بدرێت، له‌كاتی به‌كارهێنانی كۆمپوته‌ر و موبایل بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ پێویسته هه‌ر 20 ده‌قیقه جارێك پشووه‌یه‌ك وه‌ربگرێت.
به‌گشتی خوێندنه‌وه و نوسین و كاركردنێكی زۆر كه به‌چاو ئه‌نجامبدرێت پێویستی به پشوو هه‌یه و هه‌ر بۆیه پزیشكان چه‌ند ڕێنماییه‌ك به خه‌ڵك ده‌ده‌ن تاوه‌ك بتوانن پارێزگاری له چاویان بكه‌ن :
*پێویسته زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه‌ی دابنێت كه هه‌ر 20 ده‌قیقه جارێك ئاگادارت بكاته‌وه تاوه‌ك پشوو به چاوه‌كانت بده‌یت.
*ئامۆژگاری منداڵه‌كه‌ت بكه به‌وه‌ی كه هه‌وڵبدات له جیاتی زۆر به‌كار هێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ی په‌رتوك بكات. لێره ئه‌وه‌ی گرنگه منداڵه‌كان چاو له كرداره‌كانمان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان كتێب بخوێنییه‌وه ئه‌وا منداڵه‌كانیش ده‌ست به كتێب خوێندنه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه خۆمان به‌رده‌وام موبایل به‌كار بهێنن ئه‌وا له‌وكاته‌دا ئامۆژگاریمان بۆیان سوودی ئه‌وتۆی نابێت.
*پاش به‌كار هێنانی هه‌ر كورته ڤیدێۆیه‌ك له لایه‌ن منداڵه‌كه‌ته‌وه هه‌وڵبده پشوویه‌ك وه‌ربگرێت و خۆت 20 ده‌قیقه جارێك وه‌بیری بهێنه‌وه با پشویه‌ك وه‌ربگرێت.
*هه‌وڵبده منداڵه‌كه‌ت به شێوه‌یه‌ك شاشه‌كه‌ی لێدوربێت كه تیشكی زۆری شاشه‌كه به‌ری نه‌كه‌وێت.
*له‌و شوێنه‌ی كه منداڵه‌كه‌ت ئامێره‌كه‌ی تێدا به‌كار ده‌هێنێت هه‌وڵبده ڕۆشنیاییه‌كی زۆری به‌ده‌سته‌به‌ر بكه و باژوره‌كه‌ی تاریك نه‌بێت.
*هه‌وڵبده هانی منداڵه‌كه‌ت بده‌یت كه له شه‌و ڕۆژدا ته‌نها كاتێكی دیاریكراو به‌كاری بهێنێت.
*هه‌وڵبده منداڵه‌كه‌ت به چالاكییه‌كی تر سه‌رقاڵبێت و دوربێت له به‌كارهێنانی ئامێری ئه‌لیكترۆنی.
*ئامۆژگاری منداڵه‌كه‌ت بكه له‌كاتی به‌كارهێنانی شاشه‌ی ئه‌لیكترۆنی چاوه‌كانی زوو زوو بتروكێنێ (ڕه‌ماشی) پێبكات.
پزیشكان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌وڵبدرێت منداڵه‌كان هان بدرێن به به‌كار هێنانی یاری و خوێندنه‌وه‌ی كتێب له بری زۆر به‌كار هێنانی شاشه‌ی ئه‌لیكترۆنی.
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.