Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 07:23

ئه‌و 9 خواردنه‌ی پێویسته‌ پیاوان بیخۆن

 بابه‌ ‌تێكی زۆر زۆر به‌سوده‌
کوردستان TV
100%

هه‌ندێك خواردن هه‌یه‌ بۆ پیاوان زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ شێكی ته‌ندروست هه‌بێت لێره‌دا ئاماژه‌ به‌و خواردنانه‌ ده‌ده‌ین.

 1- ته‌ ‌ماته‌: بوونی مادده‌ی (لیكۆبین) له‌ ته‌ماته‌دا، مه‌ترسیی تووشبوون به‌ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن كه‌م ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌ دابه‌زاندنی كۆلستڕۆڵ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ..

2- تووتڕك : به‌سووده‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تووشبوون به‌ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بوونی مادده‌ی (پروانسۆسیانیدینس)، توێژینه‌وه‌كانیش پێیان وایه‌ كه‌ تووتڕك كاریگه‌ریی هه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و نه‌خۆشیی شه‌كره‌ و له‌بیرچوونه‌وه‌ی قۆناغی به‌ساڵاچوون.

 3- گوێز : به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ره‌سات به‌ دڵ و پێست باشه‌، به‌ڵام گوێزی به‌رازیلی به‌تایبه‌ت بۆ پیاوان به‌سووده‌، چونكه‌ مادده‌ی سیلینیۆم-ی تیدایه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و دژه‌ ئۆكسیده‌ به‌هێزانه‌ی تۆوی پیاوان پته‌وتر ده‌كات.

 4- برۆكۆلی : چه‌ند مادده‌یه‌كی به‌هێزی دژه‌ شێرپه‌نجه‌ی كیمیایی sulphoraphane تێدایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌ له‌ پیاوان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

 5- دانه‌ ‌وێڵه‌ به‌گشتی: دانه‌وێڵه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڤیتامین و كانزاكانه‌، به‌تایبه‌ت برنجی قاوه‌یی و شۆفات كه‌ ڤیتامین B یان تێدایه‌ و هاوكارن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی و زیادكردنی هه‌ستی دڵخۆشی. جۆره‌ جیاوازه‌كانی ڤیتامین B زۆربه‌سوودن بۆ ته‌ندروستیی پیاوان و توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌ كه‌ ڤیتامین B9 تۆوی پیاوان به‌ ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه‌.

 6- هێلكه‌ ‌: بۆ ئه‌و پیاوانه‌ زۆر به‌سووده‌ كه‌ قژیان ده‌ڕووتێته‌وه‌، هێلكه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باشه‌ بۆ ئه‌و پرۆتینه‌ی كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ بۆ گه‌شه‌ی قژ.

 7- شه‌ ‌ربه‌تی هه‌نار: ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین و دژه‌ ئۆكسید و كانزا، شه‌ربه‌تی هه‌نار به‌سوود بۆ دابه‌زاندنی كۆلستڕۆڵ و رێگرتن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن، خواردنه‌وه‌ی یه‌ك په‌رداخ شه‌ربه‌تی هه‌نار له‌ رۆژێكدا، به‌سووده‌ بۆ په‌سه‌ره‌ندنی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات.

 8- سیر : خواردنی سیر به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێك به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ كۆلستڕۆڵ و كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات به‌سووده‌، كه‌ به‌ یه‌كێك ترسناكترین نه‌خۆشیی ناو پیاوان هه‌ژمار ده‌كرێت.

 9- گوێچكه‌ ‌ ماسی: یه‌كێكه‌ له‌و سه‌رچاوه‌ سرووشتییانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كانزای تووتیا كه‌ ئه‌مه‌ بۆ ته‌ندروستیی سێكسی و به‌پیتیی تۆوی پیاو گرنگه‌.

سه‌رچاوه‌/ ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.