میمۆری ، ئامێری هه‌ڵگرتنی زانیارییه‌كان به یه‌كێك له داهێنانه گرنگه‌كانی سەردەمی نوێی شارستانی تەكنەلۆژیا داده‌نرێت و قەبارەیەكی بچووك و جێگەیەكی زۆر بۆ داتا‌و كۆگاكردنی زانیارییەكان و ئاسان بۆ كاری گواستنەوە .
به هۆی میمۆرییه‌وه مرۆڤ زۆر كاری سه‌خت و گه‌وره‌ی له كۆڵ بۆته‌وه ، ئێستا ئەركی تری پێدەكرێت و رادەپەڕێندرێت، جگە لەكۆگا كردنی زانیارییەكان بۆ یاری كردنیش بەكاردێت ، ئامێری هه‌ڵگرتنی زانیارییه‌كان " میمۆری " له مانگی نیسانی ساڵی 1999 لەلایەن داهێنەر " بان ودۆ مۆران " لەكۆمپانیای " ئێم سیستەم " داهێنراوه .
لەهەمان ساڵدا كەسێكی تر بەناوی " شیمۆن شیمۆلی " لەكۆمپانیای " ئای بی ئێم " توانی جۆرێكی دیكه لە (میمۆری) دروست بكات ، له ئێستادا میمۆری شێواز‌و جۆرەكانی میمیۆری گۆڕانكاریان بەسەردا هاتووە ، جۆرێكی گه‌وره‌ی هه‌یه پێی ده‌ڵێن " هارد " كه بەقەبارەی گەورە جێگەی خەزنكردنی زانیاری زۆری تێدا دەبێتەوە .
جێی باسه ، یه‌كێك له سیفه‌ت و خاسییه‌ته‌كانی ئه‌م میمۆریانه ئه‌وه‌یه كه ڤایرۆسەكان بەئاسانی دەگەنە زانیارییەكان و لەناویان دەبەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.