Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:13

تارا خه‌ریکی خۆ کاندیدکردنه‌

ماوەی 15 ساڵە لە ڕیزی ئەو حزبە كار دەكات
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " تارا ره‌سول " كه‌ ساڵانێكی زۆرە لە وڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات ،  له‌ ئێستا لە ڕێگای حزبێكی كوردی ئه‌م وڵاته‌  بە ناوی حزبی سوشیال دیموكراتی سوید خەریكی خۆ كاندیدكردنە بۆ ئەنجومەنی شارەوانی ستۆكهۆڵم .

بریارە ئەو هەڵبژاردنە لە ڕۆژی یەكشەممە ڕێككەوتی 9-9-2018 بەڕێوە بچێت، خاتوو " تارا " ماوەی 15 ساڵە لە ڕیزی ئەو حزبە كاری بەردەوام دەكات و شوێن پەنجەی لە هەموو كار و بارەكاندا دیارە بۆیە بۆتە یەكێك لەبەربژێرەكان .

تارا ئاشكرایده‌كات ، بۆ ئەو هەڵبژاردنە پێویستیی بە دەنگی كوردانی ستۆكهۆڵمە بۆ ئەوەی لە ئایندەدا بتوانێت خزمەتیان بكات ، وتیشی لەو ئان و ساتەدا خەریكی هەڵواسینی پۆستەری خۆیەتی بۆ ئەوەی بانگەشە بۆ خۆی بكات .

تارا ڕەسووڵ خاوەن دەنگ و سەدایەكی بەپێزە و لە ڕێگای ئەو دەنگەوەش جەماوەرێكی زۆری لەدەورەی خۆی كۆكردۆتەوە، بەو هیوایەی لەو هەڵبژاردنەدا دەنگی پێویست بهێنێ، بەمەرجێك لە هونەر و گۆرانی دوور نەكەوێتەوە، چونكە ئەو زیاتر لە ڕێگای ئەو هونەرەوە ناسراوە و خەڵكی باوەشی میهرەبانی بۆ كردۆتەوە .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.