به ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ده‌ستگیركردنی 4 تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند كه دوای مه‌ی خواردنه‌وه‌یه‌كی زۆر ده‌ستیان كردبوو به نانه‌وه‌ی پشێوی له ناو شاری پێنجوێن.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: شه‌وی 2-9-2018 ، هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن 4 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه هه‌ستابوون به‌دروستكردنی ئاژه‌وه له‌سنوری قه‌زای پێنجوێن .
پۆلیسی سلێمانی رڕاشیگه‌یاندووه: له‌درێژه‌ی گه‌ڕانی مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن بۆ زیاتر پاراستنی ئه‌منییه‌تی سنوری قه‌زاكه توانرا ئه‌مشه‌و 4 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت كه هه‌ستابوون به خواردنه‌وه‌ی مه‌یه‌كی زۆر و دروستكردنی پشێوی له‌و ناوچه‌یه .
ده‌شڵێت: تۆمه‌تباران دانیشتوی ده‌ره‌وه‌ی سنوری قه‌زای پێنجوێنن ، له ئێستاشدا سه‌رجه‌میان به‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 386 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.