ڕۆژنامەی (تایمزی یابان) بە پشتبەستن بە هەندێ سەرچاوەی ئاگادار بڵاویان کردووەتەوە چاوەڕوان دەکرێت بەکارهێنەرانی نەوت لە یابان، کەتوونەتە ژێر گوشارەکانی واشنتۆنەوە و بەم بۆنەوە یابان بڕیاری داوە مانگی داهاتوو (ئوکتۆبەر) هاوردەی نەوت لە ئێرانەوە ڕابگریت.
رۆژنامەی تایمزی ژاپۆن، ئەمڕۆ دووشەممە،3ی سێبتەمبەر لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاندووە، پێدەچێ ژاپۆن لە ژێر گوشارەکانی ئەمریکا، لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە هاوردەی نەوت لە ئێران رابگرێ .
بە گوێرەی راپۆرتەکەی رۆژنامەی تایمز، ئەگەر ئەم بڕیارە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ژاپۆن ناچارە بیر لە جێگرەوەیی دیکە بۆ دابینکردنی وزە بکاتەوە.
رۆژنامەکە ئەوەش دەخاتە روو، بە هۆی هەرزان بوونی نەوتی ئێران، ژاپۆن دەبێ تیچوویەکەی زۆرتر بدات تا وزەی خۆی دابین بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.