Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:29

 120 کۆچبه‌ری نایاسایی له‌ وان ده‌ستگیرکران

39 یان منداڵن
کوردستان TV
100%

له‌ شارۆچكه‌ی باشكاله‌ی وان، 120 كۆچبه‌ر كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی چووبوونه‌ نێو توركیاوه‌، ده‌ستگیركران.

له‌ میانی گه‌ڕانی ده‌ورییه‌ی تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ له‌ شارۆچكه‌كه‌، گرووپێكیان له‌ خه‌ڵك له‌ نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌شكۆڵ و ئه‌شمه‌پناری سه‌ر سنووری ئێران بینیوه‌ و وه‌ستاندوویانن. له‌ پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ 120 كه‌سی ئه‌فغانستانی و پاكستانیین كه‌ 39 یان منداڵن و به‌ نایاسایی چوونه‌ته‌ نێو توركیاوه‌.

كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی باشكاله‌ پشكنینی ته‌ندروستییان بۆ كرا، ره‌وانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچ له‌ پارێزگاكه‌ كران.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.