Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 14:25

کاسبکارێک بە تەقەی چەکدارەکانی ئێران کوژرا

لە سنووری سەردەشت
کوردستان TV
#11
100%


بەپێی زانیارییه‌كان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ لە سنووری سەردەشت، کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.

ماڵپەڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە ئەمڕۆ کاسبکارێکی کورد بە ناوی (ن. ئ. ز) و خەڵکی گوندی گوڵانی شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراوە.

ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەو کاسبکارە کوردە لە نزیک گوندی دارمەرجانی شاری سەردەشت تەقەی لێکراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ئەو هاوڵاتییە کوردەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوشتوویانە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.