Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:16

ده‌رباز کارله‌سه‌ر 2 به‌رهه‌می تازه‌ ده‌کات

(13) ساڵە بەرهەمی تازەی نەبووە
کوردستان TV
100%


گۆرانیبیژی ده‌ڤه‌ری ره‌واندوز ( ده‌رباز شیرزاد ) لە ساڵی (2005) یەك ئەلبوومی گۆرانی بڵاو كردۆتەوە، لەدوای ئەو ئەلبوومە هیچ بەرهەمێكی بەشێوەی ئەلبووم بەرهەم نەهێناوە، به‌لام له‌ ئیستادا سه‌رقالی به‌رهه‌مهینانی چه‌ند گۆرانییه‌كی تازه‌یه‌ .

ده‌رباز ئاشكرایده‌كات ، ئەگەرچی (13) ساڵە بەرهەمی تازەی نەبووە ، به‌لام له‌ ئیستادا   (2) گۆرانی تازەی لەبەردەست دایه‌، یەكێكیان لە ژێر ناوی ( تا دڵی منت بەدەست هێنا) كاری دەنگ و میوزیكی لەلایەن هونەرمەندی میوزیكژەن ( نیهاد سابیر) تەواو بووە و تەنیا ماوە كلییپی بۆ بكات .

 هەروەها گۆرانیی (فاتمۆكێ) كە گۆرانییەكی كرمانجیە ، ئێستا ئامادەكاری بۆ ئەو بەرهەمەش دەكات و كاری دەنگی تەواو بووە تەنیا  ماوە كلیپ بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش بكات .

لاوكی ئه‌ری گولی یه‌كیكی دیكه‌یه‌ له‌م به‌رهه‌مه‌ تازانه‌ی ( ده‌رباز ) به‌ نیازه‌  له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا تۆماری بكات و بلاویبكاته‌وه‌ ،ئه‌ری گولی یه‌كیكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ نایابه‌كانی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد ( هاوتا ئه‌سعه‌د ) كه‌ پیشتر به‌ ده‌نگی ئه‌و تۆمار كراوه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.