Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 06:46

تره‌مپ ره‌تیده‌کاته‌وه‌ که‌ فه‌رمانی کردبێت ئه‌سه‌د بکوژرێت

تره‌مپ فه‌رمانیداوه‌ به‌ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا، به‌شار بکوژێت
کوردستان TV
#12
100%


دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌درۆخسته‌وه‌ که‌ له‌ کتێبێکی نوێدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ تره‌مپ فه‌رمانیداوه‌ به‌ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا بکوژێت

کتێبه‌که‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس بۆب ودوارد نوسراوه‌ که‌ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ بوو ئابڕوچوونه‌که‌ی واته‌رگه‌یتی ئاشکراکرد، له‌کتێبه‌که‌دا باس له‌وه‌ کراوه‌ که‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌دوای هێرشه‌ کیمیاییه‌که‌ی ئه‌سه‌د داوای له‌ جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌که‌ی کردوه‌ ئه‌سه‌د بکوژێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ که‌ ماتیس پێشنیاره‌که‌ی تره‌مپی پشتگوێخستووه‌ و له‌جیاتی کوشتنی ئه‌سه‌د فه‌رمانیداوه‌ هێرشبکرێته‌سه‌ر پێگه‌ سه‌ربازییه‌کانی سوریا.

تره‌مپ له‌ تویتێکدا سه‌رجه‌م زانیارییه‌کانی ناو کتێبه‌که‌ ره‌تده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی تیایدا نووسراوه‌ فێڵی دروستکراوه‌ و بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی جه‌ماوه‌ره‌".

کتێبه‌که‌ی بۆب ودوارد ناوی (ترس)ه‌ و باس له‌ په‌یوه‌ندی دۆناڵد تره‌مپ و گه‌وره‌ هاوکاره‌اکنی ده‌کات که‌ هه‌ندێکجار گوێ به‌ رێنماییه‌کانی سه‌رۆک ناده‌ن و مامه‌ڵه‌ی تره‌مپ به‌ وێرانکه‌ر و مه‌ترسیدار ناوده‌به‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ندێک زانیاری گرنگیشی لێده‌شارنه‌وه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.