Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:38

48 کۆچبه‌ری نایاسایی له‌ ده‌ریای ئیجه‌ رزگارکران

مه‌ترسی خنكانیان له‌سه‌ربوو
کوردستان TV
100%

له‌ كه‌ناراوه‌كانی دیكیلی ئیزمیر و شارۆچكه‌ی چه‌شمه‌، 48 كۆچبه‌ری نایاسایی رزگاركران كه‌ مه‌ترسی خنكانیان له‌سه‌ربوو.

دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا زانیاریان به‌ده‌ست گه‌یشت كه‌ له‌ كه‌نداوی ئیڵدری چه‌شمه‌ به‌له‌مێك كه‌ كۆچبه‌ری نایاسایی له‌نێودایه‌ و ئاوی تێچووه‌ به‌په‌له‌ گه‌یشتنه‌ ناوچه‌كه‌.

تیمه‌كان 19 كۆچبه‌ری نایاساییان له‌ به‌له‌مه‌كه‌دا رزگاركرد كه‌ هه‌شتیان منداڵ و پێنجیان ژن بوون.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی ده‌نیزكۆی شارۆچكه‌ی دیكیلی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی له‌نێو به‌له‌مێكی لاستیكیدا داوای هاوكاریان له‌ ئاسایشی كه‌نارده‌ریا كرد، ئه‌وانیش به‌ده‌میانه‌وه‌ چوون و 29 كه‌سیان رزگاركرد كه‌ 17یان فه‌ڵه‌ستینی، حه‌وتیان عێراقی و پێنجیان سووری بوون.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.