Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:09

 له‌ کوردستانی رۆژهه‌ڵات رێز له‌هونه‌رمه‌ند عوسمان هه‌ورامی نرا

چه‌ندین چالاكی ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ری ئه‌نجامدران
کوردستان TV
100%

له‌شاری پاوه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌ به‌شداری سه‌دان كه‌س رێز له‌هونه‌رمه‌ندی ناوداری كوردستان “عوسمان هه‌ورامی” گیرا.

ماڵی موزیك له‌پاوه‌، رێوره‌سمێكی شكۆداری بۆ رێزلێنان له‌هونه‌رمه‌ندو مامۆستای ناوداری گۆرانی‌و سیاچه‌مانه‌ی هه‌ورامی رێكخست.

له‌رێوره‌سمه‌كه‌دا سه‌دان كه‌س ئاماده‌ بون‌و چه‌ندین چالاكی ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ری ئه‌نجامدران، له‌وانه‌ فیلمێكی دیكۆمێنتاری ده‌رباره‌ی هونه‌رمه‌ندی ناوبراو نمایش كرا.

هه‌روه‌ها به‌گرنگی‌و بایه‌خه‌وه‌ باس له‌رۆڵی گه‌وره‌و گرنگی عوسمان هه‌ورامی له‌هونه‌ری كوردیدا كراو به‌شیعرو گۆرانی ستایش كرا.

سه‌رچاوه‌/ ئاوێنه‌

كوردستان تیڤی/ كامران

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.