Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:54

ته‌کنۆلۆژیا هۆکارێکه‌ بۆ باشتر کردنی که‌رتی کشتوکال

بەهۆی ڕیمۆت کۆنتڕۆڵەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان TV
100%

درۆن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانە و هەڵگری خاوەن تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووە ، لە دوورەوە بەهۆی ڕیمۆت کۆنتڕۆڵەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت و لەکاری جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێت ، بواری کشتوکاڵیش یەکێکە لەو بوارانەی ئامێرەکەی تێدا بەکاردەهێنرێت .

لە زانستگەی میونخ  لێکۆڵەرانی بواری گژوگیا ، لە هەوڵدان بەهاوکاری تەکنەلۆژیای Drone یارمەتی جوتیاران بدەن و کەرتی کشتوکاڵ باشتر بکەن ، بەوەی لەڕێگەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەوە ، دەستنیشانی گژوگیا بێ کەڵک و زیانبەخش وە زیندەوەرە ئافات هێنەکان بکەن و لەناویان ببەن ، وە پەین و دەرمانی پێویست بپڕژێنن بە سەر زەوییە کشوکاڵییەکان.

پاش جیاكردنه‌وه‌ی هەموو زیندەوەرە زیانبەخشەکان و گژوگیا بێ کەڵکەکان ،لەڕێگەی پڕۆگرامێکی کۆمپیوتەری ئاڵۆزەوە لێکۆڵەران دەتوانن ئەرکی پێویست بە Drone بسپێرن.

فڕۆکەکان کامێرای پێشکەتوو و ئاست بەرزیان لێ بەستراوە بۆ ناسینەوەی تەنە زیان بەخشەکان و ئەو بەشەی زەویش کە پێویستە دەرمانی لێ بدرێت ، بەم شێوەیە Droneەکان دەزانن لەکوێ ی زەوییە کشتوکاڵییەکە گیای بێکەڵک هەیە تا بژاری بکەن و لەکوێ ی زەوییەکە زیندەوەری زیانبەخش هەیە لەناوی ببات.

لەکۆتایشدا جوتیاران دەتوانن ببنە خاوەن بەرهەم و دەغڵ و دانێکی بێ خەوش و چاک و زەوییەکی پڕبەرهەمتر.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.