Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:35

من که‌ر نیم له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا نمایشده‌کرێت

شاهین شێخۆ كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه‌
کوردستان TV
100%


لە دەرهێنانی " شاهین شێخۆ " شانۆگەریی " من کەر نیم"  له‌ شاری هامبۆرگی وڵاتی ئەڵمانیا نمایش کرا .

هه‌ر یه‌ك له‌ " عەبدوڵا کاکەیی " به‌ هاوكاری له‌ گه‌ل ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌رییه‌كه‌ " شاهین شێخۆ " بیرۆكه‌ی  ئه‌م كاره‌یان داناوه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا لە  شاری هامبۆرگی وڵاتی ئەڵمانیا نمایش کرا ، سیناریۆی ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ له‌ لایه‌ن عه‌بدولڵا كاكه‌یی نووسراوه‌ و " شاهین شێخۆ " ش كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه‌ .

عەبدوڵا کاکەیی ئاشكرایده‌كات ،  وەک هەمیشە لە کارە هونەرییەکان نەوەستاون و پێان باشبوو بە کارێکی نوێ دەست پێ بکەنه‌وه‌ ، خوازیاره‌ ئەوەی کارەکەی بینیوە بە دڵی بوبێت و توانیبێتیان  کارێکی بە دڵی بینەریان كردبێت .

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.