ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له یه‌كێك له بواره‌كانی هونه‌ر ده‌ناسرێن و ناوبانگ ده‌رده‌كه‌ن مه‌رج نییه به ئه‌نجامدان و به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌لێك به‌رهه‌م بێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی وا هه‌یه ته‌نیا یه‌ك تاكه به‌رهه‌می هه‌یه كه‌چی بۆته خاوه‌ن ناوبانگ و شۆره‌تێكی دیار له نێو كۆمه‌ڵگا .
یەكێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ته‌نیا به یه‌ك گۆرانی ناوبانگی ده‌ركرد و توانی گوێگرێگی به‌رچاو بۆ لای خۆی رابكێشێت " سەید ڕەحیمی قوڕەیشی" یە ، ئه‌و گۆرانییه‌ی كه ناوبراو پێی ناسرا گۆرانی " به ئاسمانه‌وه ئه‌ستێره‌م دیوه ، له باخچه‌ی به‌هار گولم چنیوه " بوو كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌ر خۆیشی ئاوازه‌كه‌ی بۆ داناوه .
سەید ڕەحیمی قوڕەیشی لە گەڕەكی پشقەڵای شاری مهابادی كوردستانی ڕۆژهەڵات لە ساڵی 1930 لە دایك بوە و خاوەنی چەندین بەهرەی گەشە وەك گۆرانی گوتن و نووسین و ئاواز دانان و كاری بێژەری و نواندن ، هه‌روه‌ها لە ڕادیۆی مهاباد ڕۆڵێكی كاریگەر و بەرچاوی هەبوە وەك بێژەر و پێشكەشكاری بەرنامەی (گوڵانی گەشی كوێستانی كوردستان) كە بریتی بووە لە هۆنراوە و موزیك و ڕاشی وا بوە كە هونەرمەندی گۆرانی بێژ دەبێ تا ئەندازەیەكی زۆر شارەزایی یەكێك لە ئامێرەكانی موزیك بێ تا كارەكانی بە شێوەیەكی ئەكادیمی بەڕێوە ببات .
ره‌حیمی سوودێكی زۆری لە هۆنراوەی شاعیرانی كلاسیكی وەك وەفایی و گۆران و سوارە ئیلخانی زادە و چەند شاعیرێكی دیكە وەرگرتوە بە تایبەتی ئەوانەی كە شیعرەكانیان زۆر كاریگەرن و هەموو سنوورەكانیان بریوه ، سه‌ید ره‌حیمی قوره‌یشی له ساڵی 1991 بۆ دوا جار كۆچی دوایی كرد و چووە بەر دلۆڤانیی یەزدانی مەزن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.