Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:19

قادر ئه‌سعه‌د گومان بڵاوده‌کاته‌وه‌

باس لە چیڕۆگی گومانلێکردنی دوو خۆشەویست دەکات
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی شاری هه‌ولێر " قادر ئه‌سعه‌د " دوایین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌ك له‌ ژێر ناوی " گومان " بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی داناوه‌ و ئاشكرایده‌كات كه‌ به‌م نزیكانه‌ گۆرانییه‌كی تازه‌ به‌ ناوی گومان بلاوده‌كاته‌وه‌ ،وتیشی تێکستی گۆرانییەکە باس لە چیڕۆگی گومانلێکردنی دوو خۆشەویست دەکات، کە کۆتاییەکی پڕ لە گومانیشی لێ دەکەوێتەوە .

قادر ئه‌سعه‌د له‌ ساڵی 1967 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ دایك بووه‌ و لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە کاری ھونەری کردووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە و ئێستاش لە ئەورووپا نیشتەجێیە.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.