كۆمپانیای لادی روسی، نمایشی بهئۆتۆمبیله نوێیه‌كه‌ی كرد، كه له‌جۆری "نیڤا"یه.
ئۆتۆمبیله‌كه خاوه‌نی دیزاینێكی جوان‌و تایبه‌تمه‌ندی به‌رزه، كه شێوه‌ی لهئۆتۆمبیلهكانی "ره‌ینج رۆڤه‌ر" و "رینۆ داسته‌ر" دهچێتو تایبه‌تمه‌ندی وه‌رزشی هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئۆتۆمبیلی "نیڤا" خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ڵسووڕێنه‌ری چوارییه ، كه له‌كاتی خێرایی زۆر به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیكی ته‌نیا دوو لهتایهكانی ههڵدهسوورێت.
ئۆتۆمبیله‌كه دوو جۆر بزوێنه‌ری هه‌یه، كه یه‌كێكیان توانای 1.6 لیتره به‌هێزی 114 ئهسپو ئه‌وی تریش 2.0 لیتره به‌هێزی 168 ئه‌سپ، كه جیاوازی نرخی نێوانیان 20 هه‌زار دۆلاره.
سه‌رچاوه: شار
كوردستان تیڤی/ كامەران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.