Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:30

له‌ ئاکامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێک شه‌ش گه‌شتیار گیانیان له‌ده‌ست داو 43ی تریش بریندار بوون

ڕووداوه‌كه‌ له‌ سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی
کوردستان TV
100%

پاسێكی گه‌شتیاری له‌ شاری ئاكسه‌رای وڵاتی توركیا وه‌رگه‌ڕا و به‌ هۆی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه‌  49 گه‌شتیار بوونه‌ قوربانی.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی توركی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی گه‌شتیاری له‌ شاری ئاكسه‌رای، شه‌ش سه‌رنشینی ناو پاسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و ئاژانسه‌ ڕووداوه‌كه‌ له‌ سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌نقه‌ره‌ - ئاكسه‌رای به‌هۆی له‌ كۆنترۆڵ ده‌رچوون وه‌رگه‌ڕاوه‌.

شایه‌نی باسه‌ پاسه‌كه‌، پاسێكی گه‌شتیاری بووه‌ له‌ هێڵی ئیستانبوڵ - عه‌نتاب كاری كردووه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.