Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 20:01

فه‌ڕه‌نسا: رووسیا له‌ رێگه‌ی مانگردی ده‌ستکرده‌وه‌ هه‌وڵی دزینی زانیاری سه‌ربازیی ئێمه‌ی داوه‌

كارێكی نادۆستانه‌یه‌ و به‌ ئاشكرا ده‌چێته‌ خانه‌ی سیخوڕییه‌وه‌
فه‌ڕه‌نسا: رووسیا له‌ رێگه‌ی مانگردی ده‌ستكرده‌وه‌ هه‌وڵی دزینی زانیاری سه‌ربازیی ئێمه‌ی داوه‌
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ مانگێكی ده‌ستكردی رووسیی هه‌وڵیداوه‌ سیخوڕیی له‌ مانگی ده‌ستكردی ئه‌وان بكات و له‌م رێگه‌یه‌وه‌ ده‌ستی به‌ زانیاری سه‌ربازیی ئه‌وان رابگات.

فلۆڕانس پارلی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا رۆژی هه‌ینیی له‌ وتارێكدا باسی له‌وه‌ كرد: مانگێكی ده‌ستكردی رووسیی له‌ ساڵی رابردوودا له‌ مانگێكی ده‌ستكردی ئێمه‌ كه‌ ناوی " Athena-Fidus "ـه‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌، به‌جۆرێك كه‌ بتوانێ دزه‌ بكاته‌ ناو سیسته‌مه‌كه‌ی و زانیارییه‌كانی هاك بكات. نزیكبوونه‌وه‌ی له‌مجۆره‌ش كارێكی نادۆستانه‌یه‌ و به‌ ئاشكرا ده‌چێته‌ خانه‌ی سیخوڕییه‌وه‌.

پارلی له‌ درێژه‌دا ده‌ڵێت: مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ی رووسیا ئامێری سیخوڕیی و بیستنی ده‌نگی زۆر به‌هێزی هه‌یه‌ و كاتێك زانیمان له‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ی ئێمه‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌، ئێمه‌یش كرده‌وه‌ی پێویستمان بۆ پێشگریی له‌ ئه‌گه‌ری دزرانی زانیارییه‌كانمان ئه‌نجامدا.

هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش راپۆرتێكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ جوڵه‌ی نائاسیایی كه‌ره‌سته‌یه‌كی نه‌ناسراوی ئاسمانیی له‌ مانگی ئۆكتوبه‌ری ساڵی 2017ـدا هه‌بووه‌ كه‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی ره‌خنه‌ی واشنتن.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.