Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 07:40

سەرۆک بارزانی: کێشەی گەلی کورد بە توندوتیژی و کوشتن و بۆردومان چارەسەر ناکرێت

بە پەلاماری مووشەكی و بۆردومانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بارەگاكانی حیزبی دیموكرات لە شاری كۆیە زۆر نیگەران و خەمبارم
کوردستان TV
#6 #7
100%

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی هاوخه‌می سه‌باره‌ت بۆ بۆردومانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بارەگاكانی حیزبی دیموكرات لە شاری كۆیە بڵاوكرده‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

  بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە پەلاماری مووشەكی و بۆردومانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بارەگاكانی حیزبی دیموكرات لە شاری كۆیە زۆر نیگەران و خەمبارم بە تایبەت كە زیانێكی زۆری گیانی و ماددی بەجێهێشتووە.

لە كاتێكدا كە ئیدانەی ئەو پەلامارانه‌ دەكەم، سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری شەهیدانی ئەو پەلامارە دەكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.

داوا لە هەموو لایەكیش دەكەم كە هەرێمی كوردستان نەكرێتە گۆڕەپانی ململانێ، چونكە خودی هەرێم كێشە و تەحەددیات و هەڕەشەی گەورەی لەبەردەمە.

بە پێویستیشی دەزانم ئەوە بە گشت لایەك ڕابگەیێنم كە كێشەی گەلی كورد بە توندوتیژی و كوشتن و بوردومان چارەسەر ناكرێت و ڕێگە و شێوازی ئاشتیانە باشترین چارەسەرە بۆ هەموو كێشەكان.

مسعود بارزانی

8ـی 9ـی 2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.