Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:19

من تۆم هه‌بێت یه‌که‌م کلیپی " تابلۆ " یه‌

هه‌ڵوێست محه‌مه‌د تێكست و ئاوازه‌كه‌ی ئاماده‌كردووه‌
کوردستان TV
100%


خانمه‌ گۆرانیبێّی كورد " تابلۆ ئومێد "  یه‌كه‌مین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ ڤیدیۆ كلیپێك له‌ ژێر ناوی " من تۆم هه‌بێت " بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

گۆرانی " من تۆم هه‌بێت " تێكست و ئاوازه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن گۆرانیبێژ هه‌ڵوێست محه‌مه‌د ئاماده‌كراوه‌ و هونه‌رمه‌ند " ئه‌فشین شوكری " كاری میوزیكی بۆ جێبه‌جێكردووه‌ ، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د كاری ده‌رهێنانی بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌ .

تابلۆ ئومێد چه‌ند ساڵێكه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری و گۆرانیگوتن كردووه‌ ، به‌ڵام تاكو ئێستا زیاتر له‌ به‌رنامه‌ ته‌له‌ڤیزیۆنییه‌كاندا به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی خۆی پێشكه‌ش به‌ هه‌وادارانی ده‌كرد ، من تۆم هه‌بێت ده‌بێته‌ یه‌كه‌م به‌رهه‌می تۆماركراوی ئه‌م گۆرانیبێژه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.