زانایان له زانكۆی " ساوس وێلز " له ولاتی ئوسترالیا جۆرێك له حه‌بیان به‌رهه‌مهێناوه و بۆیان ده‌ركه‌تووه خواردنی ئه‌م حه‌به ته‌مه‌نی مرۆڤ دریژ ده‌كاته‌وه بۆ 150 ساڵ .
له هه‌والێكی پێگه‌ی " روسیا الیوم " هاتووه زانایان له ولاتی ئوسترالیا جۆره حه‌بێكیان به‌رهه‌مهیناوه پێی ده‌ڵێن " حه‌بی سیحراوی " ، خواردنی ئه‌م حه‌به كار له به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ ده‌كات واته به‌شه‌كانی له‌شی مرۆڤ نوێده‌كاته‌وه و كه‌سه‌كه گه‌نج ده‌كاته‌وه .
زانایانی ئه‌م وڵاته ئه‌م حه‌به‌یان له‌سه‌ر 2 مشك تاقیكردۆته‌وه و له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی ئه‌م 2 مشكه نوێ بوونه‌ته‌وه و وه‌كو سه‌رده‌می گه‌نجیان چالاكیان زیاد بووه ، حه‌به‌كه ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی ئه‌م 2 مشكه نه‌كردووه ، به‌لكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه ی 2 مشكه‌كه كردووه ، بۆ نموونه روكه‌شی ده‌ره‌وه‌یان " توك " ه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی گه‌شتر و جوانتر ده‌ركه‌وتوون .
زانایان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌ر كه‌سێك له ته‌مه‌نی " 79 " ساڵیدا ئه‌م حه‌به به‌كاربهێنێت ، ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه وه‌ك كه‌سیك له ته‌مه‌نی 20 سالیدا ده‌ربكه‌وێت .
جێی باسه له ماوه‌ی 2 سالی داهاتوودا ئه‌م حه‌به وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك له‌سه‌ر كه‌سانی خۆبه‌ش تاقیده‌كرێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.