Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 11:22

تەندروستی کۆیە دواین ئاماری شەهید و بریندارەکانی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە

ئه‌و بریندارانەی کە برینیان قورسە بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر گواستراوەنەتەوە
کوردستان TV
#7
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی كۆیه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئاماری به‌ركه‌توانی بۆردومانه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گای حزبی دیموكراتی كوردستان بۆ 15 شه‌هید و 49 بریندار زیادی كردووه‌.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا ئەو بریندارانەی کە برینیان قورسە بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر گواستراوەنەتەوە.

ته‌ندرووستى كۆیه‌ دڵنیایی ئەوەشی دا کە هیچ كه‌سێك له‌ ژێر داروبه‌ردى بینا ڕوخاوه‌كان نه‌ماون و هه‌موویان هێندراونه‌ته‌ر ده‌ر.

کاتژمێر 10:45خولەکی رۆژی شه‌ممه‌ 8ی ئه‌یلولی 2018، سوپای پاسدارانی ئێران  بۆردومانی کەمپ و بارەگاکانی‌ حیزبی حدکا و حدک-ی لە سنوری کۆیە کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.