بڕیاره له نیوه‌ی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به وزه‌ی خۆر كارده‌كه‌ن بكه‌ونه بازاره‌كانی جیهانه‌وه.
جێبه‌جێكاری ئه‌و پرۆژه ته‌كنه‌لۆژییه چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ئوتۆمبێلی ئه‌ڵمانین، كه به بارگه‌ی كاره‌با كار ده‌كه‌ن و، به وزه‌ی خۆر بارگاوی ده‌بنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه كۆمپانیا سۆنۆ، كه یه‌كێكه له كۆمپانیا جێبه‌جێكاره‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه رایگه‌یاند، ئه‌و ئۆتۆمبێله جگه له‌وه‌ی له‌رێگه‌ی پانێلێ خۆرییهكانهوه كه به چوارده‌وری ئۆتۆمبێله‌كاندا رووپۆشكراون، له‌رێگه‌ی وزه‌ی كاره‌باشه‌وه ده‌توانرێت بارگاوی بكرێنه‌وه.
دیارترین خاڵی لاوازی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ئه‌وه‌یه كه ته‌نها به ره‌نگی ره‌ش روپۆش ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی توانای به‌هیزی ره‌نگی ره‌ش بۆ هه‌لمژینی درێژه شهپۆلییهكانی شه‌پۆلی كارۆموگناتیسی و به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بایی، نرخی یه‌ك"ئۆتۆمبێلی كارپێكه‌ر به وزه‌ی خۆر" ١٦ هه‌زار یۆرۆیه، له ئێستاوه پێنج هه‌زار داواكاری كڕینی هه‌یه.
سه‌رچاوه/ رێگا
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.