له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كه ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: . به هۆی ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه، به داخێكی گرانه‌وه 14 تێكۆشه‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستان شه‌هید و پتر له 30 كه‌سیشیان بریندار بوون.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
"خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان!
هێز و ڕێكخراوه سیاسییه كوردستانی و ئێرانییه‌كان!
ناوه‌ند و كۆڕ و كۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌كان!
كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ر چی زیاتر له نێوخۆی وڵات له گه‌ڵ په‌ره‌گرتنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك و، له ده‌ره‌وه له گه‌ڵ گوشاره سیاسی و ئابوورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ره‌وڕوو ده‌بێ، پتر په‌نا بۆ سه‌ركوت و ده‌ستدرێژی و تاوان و تیرۆر له دژی ئازادیخوازانی كوردستان و ئێران له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌با.
هه‌ر وه‌ك له راگهیهندراویی خه‌به‌ریی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆمان دا هاتبوو، كاتژمێر 10:45 ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی سیپتامبر17 ی خه‌رمانانی 1937 قه‌ڵای دیموكرات، بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان، له حاڵێك دا پلینۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی لێ به‌ڕێوه ده‌چوو، كه‌وته به‌ر په‌لاماری هه‌وایی و مووشه‌كیی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران. پێویسته بگوترێ بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب كه له نزیك شاری كۆیه و له قووڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستان دا هه‌ڵكه‌وتووه، هه‌ر ئه‌و شوێنه‌یه كه له شه‌وی یه‌لدای1395 21ی دیسامبری 2016 بوو به ئامانجی هیرشی تیرۆریستیی كۆماری ئیسلامی كه به داخه‌وه شه‌هید بوونی 7 كه‌سی لێ كه‌وته‌وه.
هاوكات له گه‌ڵ ئه‌م په‌لاماره مووشه‌كی و هه‌واییه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان، فڕۆكه‌ی بی سه‌رنشینی سوپای پاسداران له ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه دا ده‌خولایه‌وه. به هۆی ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه، به داخێكی گرانه‌وه 14 تێكۆشه‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستان شه‌هید و پتر له 30 كه‌سیشیان بریندار بوون. (ناو و زانیاریی پیوه‌ندیدار به شه‌هیده‌كان هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه دا هه‌یه.) به‌و هۆیه‌وه كه بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب ناوه‌ندی چالاكیی كۆمه‌ڵێك ڕێكخراو و دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نییه، ژماره‌یه‌ك له ژنان و منداڵان، كه‌سانی پیر و به‌ساڵداچوو و كه‌م ئه‌ندام به هۆی ئه‌م په‌لاماره‌وه بریندار بوون و بنكه و دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به‌وانیش زیانی ماڵی و وێرانییه‌كی زۆریان به‌ر كه‌وت.
په‌لاماری دڕندانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان له كاتێك دا ڕێكخرابوو كه شه‌وی رابردووش 3 به‌ندیی سیاسیی كورد به ناوه‌كانی زانیار و لوقمان مرادی و رامین حوسێن په‌ناهی، سه‌ره‌ڕای داواكاریی كۆڕوكۆمهله مرۆڤدۆسته‌كان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام‌یان، به هۆی جه‌للاده‌كانی ئه‌و ڕێژیمه خوێنڕێژه ئێعدام كران. شایانی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه ده‌ستدرێژیی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێم له رۆژانی رابردووه‌وه به شێوه‌ی تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان سۆران و پیرانشار، ده‌ستی پێ كردبوو.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان، وێڕای مهحكوومكردنی ده‌ستدرێژی و په‌لاماری مووشه‌كیی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حیزب له خاكی هه‌رێمی كوردستاندا و هه‌ر وه‌ها نوێترین تاوانی ئه‌و ڕێژیمه به‌رامبه‌ر 3 به‌ندیی سیاسیی كورد، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵی خۆی به بنه‌ماڵه وهاوسه‌نگه‌رانی شه‌هیده‌كان وسه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێ و چاكبوونه‌وه‌ی هه‌ر چی زووتری برینداره‌كان به ئاوات ده‌خوازێ.
ئه‌گه‌ر چی شه‌هید بوونی پۆلێكی گه‌وره له ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری و ژنان و پیاوانی پێشمه‌رگه و تیكۆشه‌ری دێرین وبهوهج، بۆ حیزبی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، زیانێكی گه‌وره و زه‌برێكی به ژانه، به‌ڵام حیزبی دیموكراتی كوردستان دڵنیایی به هه‌موو دلسۆزانی خۆی و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان ده‌دا كه ئه‌م جۆره تاوانانه، ئه‌م حیزبه له سه‌ر خه‌بات بۆ ئامانجه له‌مێژینه‌كانی و به‌ربه‌ره‌كانی له گه‌ڵ ڕێژیمی دیكتاتۆر و خوێنڕێژی كۆماری ئیسلامیی ئێران شێلگیرتر ده‌كا. حیزبی دیموكراتی كوردستان، ڕاهاتوه كه زه‌بر و په‌لاماری كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ڕێبه‌ران و تێكۆشه‌رانی- هه‌ر چه‌ندیش گه‌وره و به ژان بن- به چۆكی دانه‌هێنن و له خه‌بات ساردی نه‌كه‌نه‌وه. ڕۆڵه به هه‌ست و دلسۆزه‌كانی گه‌لی كوردیش وه‌ك هه‌میشه نیشانیان داوه كه ناهێڵن چه‌كی خه‌باتكاره‌كانی كورد بكه‌وێته سه‌ر ئه‌رز و ڕێگه‌ی تیكۆشه‌رانی شه‌هید بی ڕێبوار ناهێڵنه‌وه.
ئێمه وێڕای ده‌ربڕینی پێزانینی خۆمان به‌رامبه‌ر به به ده‌نگه‌وه‌هاتنی خه‌ڵكی دلسۆز و دام‌و ده‌زگا ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری كۆیه بۆ به فریاكه‌وتنی برینداره‌كان و خه‌ڵكی ئاواره‌بووی كه‌مپه‌كانی دیموكرات به دوای ئه‌و په‌لاماره مووشهكیهدا ، ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ده‌یان برینداری ئه‌و ڕووداوه وسه‌دان بنه‌ماله‌ی دانیشتووی كه‌مپه‌كانی سه‌ر به‌حیزبی دیموكرات كه به هۆی ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كی و هه‌واییه‌وه، مال و حاڵی خۆیان به جێ هێشتوه، پێویستییان به هاوكاری و پێڕاگه‌یشتنی مرۆڤدۆستانه‌ی به په‌له هه‌یه.
چاوه‌ڕوانین نوێترین تاوانی كۆماری ئیسلامی له دژی حیزبی دیموكرات و ڕۆله به‌ندكراوه‌كانی كورد، ببێته هه‌وێنی مانگرتنی گشتی و نارهزایهتیدهربڕینی یه‌كگرتووانه‌ی خه‌ڵك له نێوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان. له هیزولایهنه سیاسی و خه‌باتكاره‌كانی كورد و ئێرانی له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش داوا ده‌كه‌ین به ڕێپێوان و كۆبوونه‌وه و ئاكسیۆنی جۆراوجۆری دیكه ، دژی نوێترین تاوانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌نگ هه‌ڵبڕن
داوا له ناوه‌ند و كۆڕ و كۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بیروڕای گشتی جیهانیش ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به ده‌ستدرێژی و تاوانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له دژی ئازادیخوازانی كورد له نێوخۆی ئێران و له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان به تایبه‌تی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌مڕۆ له قه‌لای دیموكرات به ده‌ستی ئه‌و ڕێژیمه، بیده‌نگ و بێههلویست نه‌بن.
ئه‌وه كه كۆماری ئیسلامی له دوو تاوانی نوێ دا، هاوكات گیانی چه‌ندین تێكۆشه‌ر و خه‌باتكاری كورد له حیزب و ڕێكخراوی سیاسیی جۆراوجۆری ڕۆژهه‌لاتی كوردستانی كردوه‌ته ئامانجی كرده‌وه‌ی جینایه‌تكارانه‌ی خۆی، جێی خۆیه‌تی هانده‌ری هه‌موو لایه‌كمان بێ بۆ یه‌كگرتوویی، هاوپشتی وهاوخه‌باتی له گه‌ڵ یه‌كتر و، به‌هێزكردنی خه‌بات تا كۆتایی هێنان به ته‌مه‌نی پڕ له سه‌ركوت و تاوانی ئه‌و ڕێژیمه.
سڵاو له گیانی نوێترین شه‌هیدانی حیزبی دیموكرات و گه‌لی كورد له رۆژهه‌لاتی كوردستان،
ڕسوایی و مردن بۆ ڕێژیمی دیكتاتۆر و خوینڕێژی كۆماری ئیسلامیی ئێران".
حیزبی دیموكراتی كوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
ئیواره‌ی سهمه ١٧ی خه‌رمانانی ١٣٩٧
٨ی سیپتامبری ٢٠١٨
له په‌لاماری مووشه‌كیی ئه‌مڕۆی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر قه‌لای دیموكرات به داخه‌وه ١٤ كادر و تیكۆشه‌ری به وه‌جی دیموكرات شه‌هید بوون و نزیك به ٤٠ كه‌سیش بریندار بوون. شه‌هیده‌كان بریتیین له:
كه‌ریم مه‌هده‌وی(كه‌ریم سه‌قزی)، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب،
ابراهیم ابراهیمی(برایم زیوه‌یی)، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب،
نه‌سرین حه‌داد، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب،
ره‌حمان پیرۆتی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب،
سوهه‌یلا قادری، ئه‌ندامی جێگری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب،
– هاشم عه‌زیزی، ئه‌ندامی جێگری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب،
عوسمان عوسمانی، تێكۆشه‌ری له مێژینه‌ی حیزب،
كه‌ریم ره‌سووڵزاده(مام شێركۆ)، تێكۆشه‌ری له میژینه‌ی حیزب،
هاوڕێ كارساز(هاوڕێ شێخانی)، كادری به‌وه‌جی حیزب،
پێشه‌وا سه‌ید عومه‌ر، پێشمه‌رگه،
جه‌ماڵ ئه‌كبه‌ری، پێشمه‌رگه،
مه‌نسوور ئه‌كبه‌ری پوور، پێشمه‌رگه،
١٣ -١٤ – دوو پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له فێرگه‌ی ئه‌م حیزبه كه هاوكات له گه‌ڵ قه‌لای دیموكرات كه‌وته به‌ر هێرشی مووشه‌كی (ناوه‌كانیان به ره‌سمی هێشتا رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.