هه‌رچه‌نده بنێشت بۆ جوین كراوه نه‌ك قوتدان، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی قوتدانی بنێشت زیانی نیه و ئه‌و بۆچونه كۆنه به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵه‌یه كه ده‌ڵێت :له‌كاتی قوتدانی بنێشت ماوه‌ی حه‌وت ساڵ له‌ناو گه‌ده‌دا ده‌مێنێته‌وه.
راسته له‌ش له‌توانایدا نیه بنێشت هه‌رس بكات، به‌ڵام له‌ناو گه‌ده‌دا نامێنێته‌وه به‌ڵكو به كۆئه‌ندامی هه‌رسدا تێپه‌ڕده‌بێت و له‌ش له‌گه‌ڵ پیسایدا ده‌یكاته ده‌ره‌وه.
له‌هه‌ندێك حاڵه‌تی ده‌گمه‌ندا ئه‌گه‌ر منداڵێك بنێشتی زۆر قوتبدات ده‌بێته هۆی گیرانی ڕیخۆڵه، هه‌ربۆیه نابێت پاڵپشتی بیرۆكه‌ی قوتدانی بنێشت بكه‌ین به‌تایبه‌تی له منداڵاندا.
سه‌رچاوه /ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.