Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 12:51

نێچیرڤان بارزانی : سبه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى کۆده‌بینه‌وه‌ بڕیارێک ده‌ده‌ین له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکى کوردستان بێت

هیوا ده‌خوازین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان یه‌ك تیم بین له‌به‌غدا
کوردستان TV
100%


پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌  9 ى 9  2018 له‌شارۆچكه‌ى سه‌لاحه‌دین به‌سه‌ر په‌رشتى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى  ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان كۆبۆوه‌ . 


له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌  نێچیرڤان بارزانى له‌لێدوانى بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ووتی ،  له‌سه‌ر پرسى به‌شداریمان له‌كابینه‌ى داهاتووی حكومه‌تى نوێی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌ڕێوه‌چوو 

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند وه‌كو پارتى دیموكراتى كوردستان  بڕیارێك ده‌ده‌ین كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكى كوردستان بێت ،  وتیشى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان به‌و هیوایه‌ین بگه‌ینه‌ ڕێكه‌وتنى كۆتایی  ، له‌سه‌ر یه‌كڕیزی لایه‌نه‌  كوردستانیه‌كان له‌به‌غدا و به‌شداریمان له‌ كابینه‌ى نوێی حكومه‌تى عێراق 

له‌باره‌ى سه‌ردانى وه‌ڤدی باڵای پارتى بۆ لای لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند ، سه‌ردانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ لای پارت و لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان ، سبه‌ینێ‌ له‌گه‌ڵ‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كۆده‌بینه‌وه‌ و ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ چۆنێتی‌ به‌شداری‌ كورد له‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عیراق ده‌بێت


 نێَچیرڤان بارزانی‌ ڕاشیگه‌یاند هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی‌ خۆیدا ده‌كرێت ، لایه‌نه‌كانی‌ تریش ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ كاتی‌ خۆیدا ده‌كرێت

 سه‌باره‌ت بۆردوومانه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ، هه‌ڵوێستی‌ خۆیان به‌ ئێران راگه‌یاندووه‌ و راگه‌یه‌ندراویشیان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ركردووه‌

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.