سوپای پاسداران، وردەکاریی هێرشەکەی دوێنێ سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکرات لە کۆیە ئاشکرا دەکات کە لە رێگەی موشەکی زەوی بەزەوییەوە ئامانجەکانی پێکاوە.
دوێنێ شه‌مه وڵاتی ئێران باره‌گای هه‌ردوو حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستان ئێرانی بۆردومان كرد و زیاتر له (54) قوربانی لێكه‌وته‌وه، هێزی پاسدارانی ئێران ئاشكرای ده‌كات حه‌وت موشه‌كیان ئاراسته‌ی شاری كۆیه كردووه .
تۆری هه‌واڵی فارسی ئێرانی ئاشكرای كردووه ئه‌و موشه‌كانه‌ی شاری كۆیه‌ی پێ بۆردومان كراوه له‌جۆری ( فاتح 110) بووه .
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، ئه‌م موشه‌كه به‌شێوه‌ی مائیلی ده‌هاوێژرێت و فاتح (110)، (300) كم ده‌روات و فاتح (313)،(500) كم ده‌ڕوات ، فاتح م‌بین (500)كم ده‌روات و زولفه‌قار (700) كم ده‌روات، وه هه‌ردوو موشه‌كی خه‌لیج فارس و هورمز كه دووجۆرن ده‌ریاین و (300) كم ده‌روات، له‌هه‌مان كاتدا كڵاوی موشه‌كی فاتح (110)،(500) كیلۆ غرامه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.