پۆلیسی دهۆک ڕاگەیاند، گەنجێک جانتایەکی پڕی دۆزیەوە کە پارە و زێری تێدابوو دواتر ڕادەستی خاوەنەکەی ده‌كاته‌وه و به‌پێی مه‌زنده‌یه‌ك زیاتر له ده‌فته‌رێك دۆلار ده‌بێت.
هێمن سلێمان بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند، ئەو جانتایەی گەنجەکەی دۆزیویەتەوە بڕی هەزار و 900 دۆلار ئەمرکی و ملیۆنێک و 300 هەزار دیناری عێراقی و 17 پارچە زێڕ و کۆمەڵێک بەڵگە نامەی تایبەتی له‌گه‌ڵ په‌سپۆرتێكی عێراق خاوەنەکەی تێدا بوو، دوای پۆلیسی فریاكه‌وتنی دهۆك ئاگادار ده‌كاته‌وه راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كرایه‌وه.
پۆلیسی دهۆك گوتیشی به‌پێی مه‌زنده‌یی ئێمه زیاتر له ده‌فته‌رێك دۆلار ده‌بێت و جۆری پاره‌كانیش له دۆلار و 25000 هه‌زاری و 50.000 هه‌زاری عێراقی تێدایه.
گەنجەکە ناوی ئامەد عەبدولکریم پەیوەندی بە پۆلیسەوە کرد و ئامادەیی خۆی نیشانداوە جانتاکە ڕادەستی خاوەنەکەی بکاتەوە.
گوتیشی: دوای بەدواداچوون و ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتیان لەلایە تیمەکانیانەوە توانراوە خاوەنەکەی بدۆزنەوەو جانتاکەی بۆ بگه‌رێته‌وه.
ئەو كه‌سه‌ی جانتاكه‌ی لێ بزرببوو ناوی ستیڤانە و هاووڵاتییەکی کریستیانە، دوای وەرگرتنەوەی پارەکە دەستخۆشی لە گه‌نجه‌كه دەکات و سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی دهۆكی کرد.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.