Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:10

نانسی عەجرەم سکالا تۆمار ده‌کات

جۆزیف جوحا خۆی لە میدیاكان شاردۆتەوە
کوردستان TV
100%

 گۆرانبیژی شۆخی لوبنانی" نانسی عەجرەم " بە شێوەیەكی فەرمی سكالای یاسایی لە دژی ئاواز دانەری بەناوبانگ " جۆزیف جوحا " تۆماركرد .

 هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گێرایەوە گوایە "جۆزیف جوحا " ئەو ئاوازەی بەر لە سالێك بەوی فرۆشتبوو دووبارە بە گۆرانبێژێكی تری فرۆشتۆتەوە بەناوی ئێنجی .

 لەلایەن خۆشیەوە " ئێنجی " جەختی كردەوە كە ئەو گۆرانیەی لە ناوبراو كریوەتەوە بە نرخی ( 2500) دۆلاری ئەمریكی، گۆرانیەكەش ناوبانگێكی باشی دەركردووە . 

شایەنی باسە تاوەكو ئێستا " جۆزیف جوحا " خۆی لە میدیاكان شاردۆتەوەو لێدوانێكیشی نەداوە كە بۆچی كارێكی لەو شێوەیەی ئەنجام داوە.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.