Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 03:43

کتێبێک ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی سینه‌مای کوردی بڵاوکرایه‌وه‌

هەوڵێكە بۆ هەست پێكردنی رەوتی سینەمای كورد
کوردستان TV
100%


لە نووسینی " خوسرەو سینا " و وەرگێڕانی " جەمشید بەهرامی " كتیبێك ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی كولتوری و سینه‌مای كوردی له‌ ژێر ناوی " هویت فرهنگی و سینمای كرد " له‌ لایه‌ن دەزگای چاپی لۆگۆسەوە  چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌ .

كتێبی " هویت فرهنگی و سینمای كرد " سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن نووسەرو دەرهێنەری بەناوبانگی كورد " د. خەسرەو سینا " لە 10 بەش و بە پێشەكیەك لە (د. فەرزان سجوودی) مامۆستای زانكۆی هونەری تاران لە (220) لاپەڕەدا چاپ كراوە .

 ئه‌م كتێبه‌ هەوڵێكە بۆ هەست پێكردنی رەوتی سینەمای كورد، یان بە گێڕانەوەیەكی ڕوونتر، پرسیار لە بوون یان نەبوونی وا سینەمایەكە .

د. خەسرەو سینا له‌ ساڵی 1972 له‌ شاری مهاباد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایك بووه‌ ، ناوبروا نووسه‌ری سینه‌ما ، دەرهێنەری تەلەفزیۆن و شانۆیە .

جەمشید بەهرامی  له‌ لایه‌ن " د. سینا " ریگای پێدراوه‌ تا ئه‌م كتێبه‌ بكات به‌ كوردی و چاپی كردووه‌ و رەوانەی بازاڕی كتێبخانەی كوردی كردووه‌ .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.