له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، شێروان زرار وته‌بێژه‌ى كۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژاردنه‌كان و راپرسی له هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند" هه‌لبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له كاتى خۆیدا له 30ى ئه‌یلۆل به‌رێوه‌ده‌چێت و بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردنیش له رۆژى سێشه‌ممه 11ى ئه‌یلۆل ده‌ستپێده‌كات . وتیشى" ناوى كاندیدان له ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیارن په‌سه‌ندكراوه.
ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی 5ی ئەم مانگە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند، ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا 42 هەزار فەرمانبەری گرێبەستی بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان دامەزراند.
بڕیارە 30ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت و هەرچەندە بڕیاربوو پێنجی ئەم مانگە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات، بەڵام کۆمسیۆن وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی بۆ 11ی ئەم مانگە دواخست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.