Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 13:58

به‌وێنه‌ ... که‌شناسی هه‌رێمى کوردستان : بارستە سەهۆڵێکی مەزن دەستی بە جووڵەکردووە

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك  گۆڕانكاریه‌كى كه‌ش و هه‌وا ئاشكرا ده‌كات به‌م شێوه‌یه‌ : 

پسپۆڕانی زانستی دەریاو ئۆقیانووسەكان هۆشداریان داوە لە جووڵەكردنی بارستە سەهۆلێكی زۆر گەورە بە ناوی (لارسن سی – Larcen C) دوای جیابوونەوەی لە (كیشوەری بەستووی باشوور – ئەنتاركتیكا) و راشیانگەیاندووە كەوا هەوڵدان بۆ وەستاندنی كارێكی هەرگیز ئاسان نییە!

بارستە سەهۆڵی (لارسن سی) كە ئەم حاڵەتەی بەسەردا هاتووە بە یەكێك لە گەورەترین ئەو بارستانە دەژمێردرێت كە تاوەكو ئێستا بینراوە، چونكە بەرزییەكەی دەگاتە 335 مەترو كێشەكەی نزیكەی یەك تریلیۆن تەن دەبێ و قەبارەكەشی 4 جار ئەوەندەی شاری (لەندەن)ەو دەكەوێتە كەناراوە سەهۆڵییەكانی رۆژئاوای كیشوەری بەستووی باشوور.
“ئەو شاخە سەهۆڵییە لەتبووە، وەك ئەژدیهایەك وایەو بەهیچ شێوەیەك ناتوانرێ بە ئاسانی پێش لێ بگیرێ، وە بێگومان هۆكاری روودانی ئەو دیاردەیەش دەگەڕێتەوە بۆ تێكچوونی شیرازەی ئاوو هەوای زەوی لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەلایەك و هەروەها شڵەژانی تەوژمەكانی نێو زەریاكان لەلایەكی دیكەوە”، لە زاری پرۆفیسۆر (مارك براندۆن) لە (زانكۆی كراوە) لە (بەریتانیا).

لە راستیدا ئەم شاخە سەهۆڵییە مەزنە لە ساڵی رابردووەوە دەستی بەجووڵەو جیابوونەوە كردووە، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ لە دروستبوونی چەندەها درز لە دەوروبەریدا، بەڵام تا ئەم دواییەش هەر بە بارستە سەرەكییەكەی نووسابوو، بەڵام بەم دواییە دەستی بە جیابوونەوەو دووركەوتنەوە كردووەو خزاوەتە نێو ئاوی زەریاوە.

دوایین وێنەی مانگی دەستكرد كە لە 2018.8.29 بۆی وەرگیراوە دەریخست، بەهۆی كاریگەری بای چالاكەوە، ئەو بارستە سەهۆڵییە مەزنە ئێستا بەرەو باكوور دەڕوات و رەنگە لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا، بەرییەكەوتن رووبدات لەنێوان ئەو بارستەیەو هەندێ ناوچەی دیكەی سەهۆڵی زۆر نزیك لە كیشوەری بەستووی باشووردا.

11

 

شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.