زیاتر له ١٠٠ جۆری جیاوازی نه‌خۆشی جگه‌ر بوونیان هه‌یه، و هه‌ریه‌ك له‌م نه‌خۆشییانه نیشانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه پێویسته له كاتی خۆیاندا چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌گه‌ر نا ره‌نگه ببنه هۆی درووستبوونی حاڵه‌تی نه‌خوازراو.
1- كێشه‌ی گه‌ده
رشانه‌وه و دڵتێكه‌ڵهاتن ده‌كرێت نیشانه‌یه‌ك بن بۆ نه‌خۆشی جگه‌ر، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو رشانه و دڵتێكه‌ڵهاتنێك په‌یوه‌ندی هه‌بێت به نه‌خۆشی جگه‌ره‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی جگه‌ریان هه‌یه تووشی دڵتێكه‌ڵهاتنێكی به‌رده‌وام ده‌بن به‌هۆی سست بوونی جگه‌ر له كردنه ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هره‌كانی جه‌سته.
2- لاوازبوون و شه‌كه‌تی
هه‌ستكردن به ماندوێتی و زوو هیلاك بوون ده‌كرێن نیشانه بن بۆ نه‌خۆشی جگه‌ر. هۆكاری ئه‌مه‌ش زۆرجار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رهه‌م نه‌هێنانی ووزه له‌لایه‌ن جگه‌ره‌وه یان نه‌كردنه ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هر.
3- نه‌مانی ئیژتیها
نه‌مانی ئیژتیها ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ده‌رنه‌دانی زه‌رداو له‌لایه‌ن جگه‌ره‌وه، كه به‌هۆیه‌وه چه‌وری هه‌رس ناكرێت.
4- گۆڕانی ره‌نگی میز
به‌هۆی زۆربوونی ماده‌یه‌ك به ناوی بیلیروبین، زۆر جار له كاتی هه‌بوونی نه‌خۆشی جگه‌ردا ره‌نگی میز ده‌گۆڕدرێت بۆ زه‌رد یان پرته‌قاڵی یان قاوه‌یی.
5- گۆڕانی ره‌نگی پیسایی
ره‌نگی پیسایی له‌وانه‌یه له قاوه‌یه‌وه بگۆڕدرێت بۆ زه‌رد.
6- زه‌ردوویی
زه‌ردوویی نه‌خۆشییه‌كه به‌هۆی جگه‌ره‌وه رووده‌دات و تیایدا پێست و چاو و زمان و سه‌ری په‌نجه‌كان زه‌رد ده‌بن به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ماده‌ی بیلیروبین.
7- كێشه‌ی سك
هه‌ستكردن به ئازار یان ئاوسانی سك ده‌كرێت هه‌ندێك جار په‌یوه‌ندییان به نه‌خۆشی جگه‌ره‌وه هه‌بێت. له راستیدا یه‌كێك له نیشانه سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌خۆشی جگه‌ر برییتییه له كۆبوونه‌وه‌ی ئاوێكی زۆر له سكدا.
یه‌كێكی تر له نیشانه‌كان بریتییه له قه‌بزبوون و سكچوون و بوونی خوێن له پیساییدا.
8- زۆر خورانی پێست
له كاتی هه‌بوونی نه‌خۆشی جگه‌ردا، پێست زیاتر هه‌ستیار ده‌بێت به‌رامبه‌ر به خوران.
سه‌رچاوه/ ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.