عهلی عهونى ئهندامی ئهنجومهنى سهركردایهتى پارتى دیموكراتى كوردستان لهههژماری خۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتى فهیس بووك نووسیویهتى ، لە ئەیلول شۆڕشی گەورەی سەرتاسەریی کوردستان ھەڵگیرسا و ئامانجیشی پێکا ، لە ئەیلول رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە چوو و سەرکەوت و تێکڕای کوردستانیان دەنگی ئەرێیان دا بە سەربەخۆیی ، لە ئەیلولی ئەمساڵە بە پشتیوانی و دەنگی گەلی کوردستان، پارتی نیوەی کورسییەکانی پەڕلەمان دەباتەوە و کوردستان لەم فەوزایە رزگار دەکات.
دهقى نووسینهكهى عهلی عهونى
لە ئەیلول شۆڕشی گەورەی سەرتاسەریی کوردستان ھەڵگیرسا و ئامانجیشی پێکا
لە ئەیلول رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە چوو و سەرکەوت و تێکڕای کوردستانیان دەنگی ئەرێیان دا بە سەربەخۆیی
لە ئەیلولی ئەمساڵدا پارتی سەد رێفراندۆمچیی سەربەخۆ خوازی ناسیونالیستی کاندید کردووە بۆ پەرلەمانی کوردستان
لە ئەیلولی ئەمساڵە بە پشتیوانی و دەنگی گەلی کوردستان، پارتی نیوەی کورسییەکانی پەڕلەمان دەباتەوە و کوردستان لەم فەوزایە رزگار دەکات.
ئەگەر ئادار مانگی خۆشی و ناخۆشییەکانی کوردستانیانە، ئەیلول مانگی تۆمار کردنی سەروەرییە، مانگی نووسین و چەسپاندنی ھەڵوێستە بۆ پارتییەکان و کوردستانییەکان.
رۆژی سیی مانگ وەک چۆن رێفراندۆم بە ھیمەتی نەتەوەپەروەران سەری گرت، ئاواش پارتی سەردەکەوێت.
کوردستان بەھێز دەبێت، بە بەھێز بوونی پارتی دیموکراتی کوردستان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.