Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 17:09

بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ چه‌ند شه‌قامێکی سلێمانی قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێت

لیژنەیەکی ئەمنی دەست دەکەن بە بەدواداچوون
کوردستان TV
#7
100%


ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داواکارین لەسەرجەم لایەنە سیاسییەکان پابەندبن بە ڕێنمایەکانی کۆمسیۆن و بڕیارەکانی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی.

ئەوەشی وت، پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسیەکان نوێنەری خۆیان دیاری بکەن لەگەڵ لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بۆ هەماهەنگی و چارەسەرکردنی ئەو گیروگرفتانەی دێنە بەردەم پرۆسەکە.

قائیمقامی سلێمانی گوتیشی: وه‌كو شوێنه‌ گشتیه‌كان و شه‌قام و باڵه‌خانه‌ حكوومیه‌كان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌ ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ندی ئه‌م بریاره‌بن.

ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەیەکی ئەمنی  پارێزگای سلێمانی لەڕێگەی لیژنەکانیانەوە دەست دەکەن بە بەدواداچوون بۆ ئەو لایەنانەی کە ڕێنمایەکان پێشێلدەکەن.

ئەوەشی ڕاگەیاند، پێویستە لایەنە سیاسیەکان خۆیان بە دوور بگرن و لە هەڵواسینی ئاڵا و لۆگۆکانیان بەسەر تەلی کارەبا و درەخت و ترافیکەکانی شاری سلێمانی .

گوتیشی، هەر قەوارەیەک بیەوێت بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردن بکاتەوە دەبێت ڕەزامەندی لیژنەی ئەمنی وەربگرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.