گۆرانی " بروا ناكه‌م " یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ری " ژاكان حه‌مه عه‌لی خان " ه كه هه‌موو كاره‌كانی ئه‌م كلیپه تازه‌یه ته‌واو بووه و بریاره به‌م نزیكانه بڵاویبكاته‌وه .
ژاكان ئاشكرایده‌كات ، بروا ناكه‌م یه‌كه‌م كلیپی هونه‌ری ئه‌و ده‌بێت ، ئه‌مه‌یش ئه‌زموونێكی نوێ ده‌بێت بۆ له‌كاری هونه‌ریدا ، وتیشی كلیپه نوێیه‌كه‌ی جیاوازترین كاری هونه‌ری ده‌بێت كه تا ئێستا پێشه‌كه‌شی كردووه .
ئه‌م گۆرانییه هۆنراوه‌كه‌ی له‌لایه‌ن " هه‌ڵوێست محه‌مه‌د "ی گۆرانیبێژه‌وه نووسراوه و ئاوازی" ئه‌فشین شوكری و ڤاران كه‌ماله "، بڕیار فه‌تاح كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه، بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كلیپه‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه .
ژاكان له ساڵی 1992 له شاری سلێمانی له دایك بووه و چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی چه‌ند گۆرانییه‌كه ، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م كلیپیه‌تی به‌شێوه‌ی سینگڵ تراك بڵاوی ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.