دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دابران و چالاكی هونه‌ری ، گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " سامان عومه‌ر " به سه‌ردانێك ده‌گه‌رێته‌وه كوردستان و ژماره‌یه‌ك كاری هونه‌ری ئه‌نجامده‌دات .
سامان ئاشكرایده‌كات ، رۆژی پێنج شه‌ممه ئاهه‌نگێكی گه‌وره سازده‌كات ، ده‌یه‌وێت یاد و وه‌فایه‌ك له شه‌وه ئاهه‌نگێكى چوارچرا بهێنێته بوون ، یادێك بۆ عیرفان زه‌نگه‌نه‌ى كۆچكردوو، وه‌فاكه‌شی بۆ چوارچرا و ستافه‌كه‌ى ده‌بێت ، وتیشی له ئێستادا ده‌ستیان به پڕۆڤه كردووه و ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واو كردووه له‌گه‌ڵ گرووپی موزیكى هۆتێله‌كه .
جگه له‌م كۆنسێرته " سامان عومه‌ر " سه‌رقاڵى تۆماركردنى گۆرانییه‌كى تازه‌یه و له داهاتوویه‌كى نزیكدا بڵاوى ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر فریا بكه‌وێت و له كوردستان كلیپى بۆ ده‌كات و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.