له 39یه‌مین كۆنفرانسی ساڵانه‌ی مافی مرۆڤدا كه له جنێف به‌ستراوه، نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له په‌یامیدا ده‌ڵێ، گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام له‌پێناو مافه‌كانیدا رووبه‌ڕووی په‌رچه‌كرداری سیاسی و به‌زۆر سه‌پێندراو بۆته‌وه. ده‌شڵێ له عێراقدا كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان پێویستیان به متمانه و به‌شداریی كارایه له كایه جۆراوجۆره‌كاندا.
ڕۆژی 11/9/2018، له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ له جنێف، به ئاماده‌بوونی رێكخراوه ناحكوومییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌فریقیا و ئاسیا، نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریی سیمیناری ساڵانه له‌باره‌ی دۆخی مافی مرۆڤ و به‌شدار بوو، كه تیایدا چه‌ندین وتار پێشكه‌ش كران.
ئاوات مسته‌فا باڵوێزی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له جنێف، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا باسی له ره‌وشی كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان له عێراق به گشتی كرد و ئه‌و نه‌هامه‌تی و ناسۆریانه‌ی به‌سه‌ریاندا هاتووه به‌هۆی ململانێی سیاسی و به‌رده‌وامی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان.
وتاری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كۆنگره‌ی سیونۆیه‌مینی كۆنفرانسی ساڵانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ كه له‌لایه‌ن ئاوات مسته‌فا باڵوێزی ده‌زگا له رێكخراوی ئیكۆسۆك پێشكه‌ش كرا، تایبه‌ت بوو به ره‌وشی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئه‌و كاولكاری و ماڵوێرانیانه‌ی به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه سیاسییه‌كان و شه‌ڕه‌كانه‌وه رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه، كه چۆن هه‌رێمی كوردستان داڵده‌ی داون و پاراستونی، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ كه ئئێستا له ناوچه‌كه‌دا له ئارادان و گوتی: ''داهاتووی عێراق بەندە پاراستنی کەمە نەتەوەکان و هەڕەشەی لەناوچوون رووبەڕووی سه‌دان ئافره‌تی ئیزدی بووه‌ته‌وه و تا ئێستایش لە دەستی داعشدا ماون، سەرەڕای هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم و ناوەند بۆ دروستکردنەوەی متمانە لەنێو نەتەوەکان، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ئه‌وه‌یه تائێستا گرژییە سیاسییەکان به‌رده‌وامن كه وایكردووه بارودۆخی کەمەنە تەوه‌کان بەرەو خراپتر بچێت، چونکە توانای حکوومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستان سنووردارە و پێویستی بەپاڵپشتی نیودەوڵەتی هەیە.''
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا ئاوات مسته‌فا به ناوی دەزگای خیرخوازیی بارزانییه‌وه داوای لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای نیودەوڵەتی كرد، پاڵپشتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکەن لە گێڕانەوەی متمانەی کەمە نەتەوەکان لە ڕێگای قەرەبووکردنەوەیان و بەرەوپێشبردنی بارودۆخی ئابوورییان و بەشداریپێکردنیان لە کایەی سیاسی و كایه‌كانی دیكه‌ی ژیان.
سیمیناری به‌رفراوان:-
هه‌مان رۆژ له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێف، سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئیكۆسۆك، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سیمینارێكیان له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ له جنێف به ئاماده‌بوونی رێكخراوه ناحكوومییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌فریقیا و ئاسیا و نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریی سیمیناری ساڵانه له‌باره‌ی دۆخی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها دنیابینیی رێكخراوه‌كان له‌باره‌ی ته‌وه‌ری (داگیركاری و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان) له جیهان له‌لایه‌ن 45 نوێنه‌ری رێكخراوی جیهانییه‌وه پێشكه‌ش كران، له‌و سیمیناره‌دا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ره‌وش و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو.
له سه‌ره‌تای سیمیناره‌كه‌دا نوێنه‌ری چه‌ند وڵاتێك و ئه‌ندامان له رێكخراوی ئیكۆسۆك به ته‌وه‌ری جیاواز باسیان له دۆخی ژیان و مافه‌كانی مرۆڤ له وڵاته‌كانیان كرد و، تیشكیان خسته سه‌ر زه‌روره‌تی به‌رده‌وامیی ئه‌م گفتوگۆیانه بۆ گه‌یشتن به رێگه‌چاره‌یه‌ك له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ له ناوچه جیاجیاكانی جیهاندا.
له‌و كۆنفرانسه‌دا ئاوات مسته‌فا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌ك نوێنه‌ری ده‌زگا به‌شداری تێدا كرد و چه‌ند ته‌وه‌رێكی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو و تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی زۆر باشدایه و ئازادیی راده‌ربڕین له‌وپه‌ڕی گه‌شیدایه و، له‌به‌رانبه‌ریشدا له‌لایه‌ن رژێم و كاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌كه‌وه به‌رده‌وام دژایه‌تی ده‌كرێن و مافی چاره‌نووس و خۆبه‌ڕێوه‌بردن له گه‌لی كوردستان به‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان به ره‌وا نابینن، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی خراپی بۆ هه‌ردوولا دروست كردووه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا نوێنه‌ری ده‌زگای بارزانی له جنێف، ئاماژه‌ی به ریفراندۆمی گه‌لی كوردستان كرد بۆ سه‌ربه‌خۆییی یه‌كجاره‌كی و مافی بڕیاردان له چاره‌نووس و ژیانێكی سه‌ربه‌ستانه. هاوكات باسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییی گه‌لانی كوردستان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ میوانان خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی دا، كه گه‌لی كوردستان به‌تێكڕا و به زۆرینه‌یه‌كی ره‌ها داوای سه‌ربه‌خۆیی كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه كه به دیموكراسی و دیموكراتخواز ناسراون، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان پێشوازییان له ده‌نگی گه‌لانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرد، ئه‌مه‌ش دیموكراسی له جیهان خسته ژێر پرسیارێكی قورسه‌وه كه جیۆپۆله‌تیكی ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتان پێش مافی گه‌لان ده‌كه‌وێت و گوێ بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لانی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان رانه‌گیرا.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه په‌یامی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان و به‌تایبه‌تی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی ئه‌وه‌بووه كه كورد نه‌یویستوه له عێراق جیا ببێته‌وه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ به مافه ره‌واكانی بگات و له بڕیاردان و ژیانیاندا سه‌ربه‌خۆ بن نه‌ك هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له عێراق له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا، گوتیشی كه كورد هه‌میشه هه‌وڵی داوه عێراق به‌ره‌و دیموكراسی و ئازادی زیاتر هه‌نگاوبێت كه دواجار سه‌رجه‌م میلله‌تان سوودمه‌ند بن.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر ته‌وه‌رێكی دیكه كه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێویستی به سه‌ركرده‌یه‌كی جه‌ربه‌زه و لێهاتوو و خاوه‌ن هه‌ڵوێسته، كه بتوانێت گه‌له‌كه‌ی بباته كه‌ناری ئارامی و سه‌ربه‌خۆیی، بۆیه گه‌لی كوردستانیش خاوه‌نی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یه و هه‌وڵی دا له ڕێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه به ئاشتیانه گه‌له‌كه‌ی له ژێرده‌سته‌یی و زوڵم و زۆرداری و چه‌وساندنه‌وه بپارێزێت و رزگاری بكات، به‌وه‌ی گه‌لی كورد له سه‌رده‌مانی كۆنه‌وه تاكو رووخانی رژێمی عێراق به‌رده‌وام كوشتوبڕی گه‌لی كوردستانیان كردووه و له پاش رووخانی رژێمیش ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه ئه‌و هاوبه‌ش له بڕیار و ده‌سه‌ڵاته‌ی له عێراق بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا، وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كرا، ده‌ستوور پێشێل كرا.
ئه‌مه‌ش وایكرد سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان بیر له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی بكاته‌وه و پاش سزادانی گه‌لی كوردستانیش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه، به‌ڵام گه‌لی كوردستان له بیری سه‌ربه‌خۆیی پاشگه‌ز نابێته‌وه و له ئایینده‌شدا ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمه‌كه ده‌بینێت و به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌چنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.