Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 17:08

بەهۆی مینەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

کۆڵبەرێکی کوردستانی ئێرانه‌
کوردستان TV
#7
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنزیك چیای مامەندە لەسنوری ناحیەی هەڵشۆی سەر بەقەڵادزێ هاوڵاتیەكی تەمەن 47 ساڵ، بەهۆی مینەوە گیانی لەدەستدا.

کۆڵبەرێکی کوردستانی ئێران لە کوێستانەکانی ھەڵشۆ سەر بە دەڤەری پشدەر بە ناوی ئەسکەندەر لە کاتی کۆڵبەریدا لوغمێک پیادا دەتەقێتەوە گیان لە دەست دەدات.

‌پاش گه‌یاندنی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ ڕاده‌ستی کەس و کاری ئاگادار کراوەتەوە، لە رێگای مەرزی نافەرمی کێلێ تەرمی ئەو کۆڵبەرە رەوانەی گوندی کانی زەرد سەر بە شاری سەردەشت لە کوردستانی ئێران کراوەتەوە.

جێ ئاماژەیە ساڵانە ژمارەیەک کۆڵبەر بە ھۆی لوغمی سەرسنورەکانی دەستی رژێمی بەعسی روخاو یان تەقەی سوپای پاسدارانی ئێران شەھید دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.