له نوێترین بڕیاری كۆمپانیای ئه‌پڵ ، بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا مۆبایلێك دروست بكات كه خاوه‌نی دوو سیم كارد بێت .
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری theverge هاتووه ، به‌گوێره‌ی كۆتا پۆستی به‌رێوبه‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵ له وڵاتی چین باس له‌وه ده‌كات كه بڕیاره بۆ نوێترین مۆبایلیان كارێكی جیاواز بكه‌ن كه تا ئێستا ئه‌م كاره ئه‌نجام نه‌دراوه له مۆبایله‌كانی ئایفۆندا .
له هه‌واڵه‌كه‌دا به روونی هاتووه له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا كۆمپانیای ئه‌پل سیسته‌می ده‌بل سیم كارت بۆ مۆبایای ئایفۆن داده‌نێت ، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ئه‌م كۆمپانیایه بریاریكی له‌م شێوه‌یه ده‌رده‌كات و جێبه‌جێشی ده‌كات .
كۆمپانیای ئه‌پل به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت كه له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زراوه ، له ساڵی 1984 ده‌ستی به فرۆشتنی كومپیوته‌ر كرد ، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد ، له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.