پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هاوسه‌ران هه‌میشه بۆته جێگای سه‌رنج و بایه‌خی توێژه‌ران و لیكۆلینه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه ئه‌نجامده‌ده‌ن ، له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێشدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كۆمه‌ڵێ خواردن هه‌یه نابێ پێش سێكس بخورێن .
خواردنی شیرینییە وشکەکان وەک نقوڵ و شەکرۆکە. ئەگەرچی لە شەکر پێکدێن و شیرینی بەشێوەیەکی گشتی بۆ بەھێزبوونی توانای سێکسی پیاوان باشە، بەڵام لەبەر ئەوەی زۆرێک لەو ماددانەی تێدایە کە ئاڵۆزی بۆ گەدە دروست دەکات و ئەزمکردنیان گران دەبێت، بۆیە پێش سێكس، نەخواردنی باشترە ، هه‌روه‌ها -بڕوکولی و قەرنابیت لەو خواردنانەن کە بۆ گەدە باش نین و پێش سێكس نابێ بخورێن.
گۆشتی سوور یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و خواردنانه‌ی كه نابێت پێش كرداری سێكس بخورێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م خۆراكه برێكی زۆر له چه‌وی تێدایه كه وا ده‌كات تووشی خەواڵوویی بیت و زیاتر لە ھەر شتێک تەنانەت زیاتر لە سێكس حەز لە خەو بکەیت ، هه‌روه‌ها پەنیر و بەرھەمە شیرنەمەنییەکان بە گشتی، وا باشترە پێش سێكس نەخورێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه توانی مرۆڤ بۆ سیكس لاواز ده‌كه‌ن .
پێویسته خواردنەوە کھولیەکانیش نه‌خورێنه‌وه ەبەر ئەوەی مرۆڤ تووشی مەستبوون و خاو بوونەوە دەکەن، پێش سێكس زیانی زۆری ھەیە و رەنگە رێگر بێت لەوەی بتوانی کردارەکە ئەنجام بدەیت ، هه‌روه‌ها زۆر لە ھاوسەران پەنا بۆ بنێشت دەبەن بۆ ئەوەی بۆنی دەمیان بڕوات، بەڵام زیانێکی زۆری ھەیە، چونکە ھەڵئاوسان لە گەدە دروست دەکات مرۆڤ تووشی غازات دەکات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.